بارزانی و عەبادی کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی ئەنجامدەدەن

0

نوچەنێت.رووداو:

کۆبوونەوەی یەکەمی نێوان شاندی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر کۆتاییهات.

کۆبوونەوەی یەکەمی نێوان شاندی باڵای حکومەتی عێراق و شاندی باڵای هەرێمی کورستان لە ئۆفیسی تایبەتی نێچیرڤان بارزانی لەشاری هەولێر ئەنجامدرا و دواتر کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی لەنێوان عەبادی و بارزانی دەستیپێکردووە.

تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانیش پرسی گرتنەوەی شاری موسڵە و بۆ ئەم مەبەستەش بڕیار لەسەر دروستکردنی ژوورێکی عەمەلیات لە شاری هەولێر بۆ گرتنەوەی موسڵ دراوە.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە یاوەری شاندێکی باڵا کە پێکهاتبوون لە خالید عوبەیدی وەزیری بەرگری عێراق، محەممەد سالم غەبان وەزیری ناوخۆ، دکتۆر دەرباز محەممەد وەزیری کۆچ و کۆچبەران و فالح فەیاز راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی و کۆمەڵێک فەرماندەی سەربازی و ئەمنی گەیشتنە هەولێر و لە فڕۆکەخانە لەلایەن مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کورستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیرانی پێشمەرگە و ناوخۆوە پێشوازییان لێکرا.

پێشتر دەرباز محەممەد، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، کە ئەندامێکی شاندەکەی حکومەتی عێراقە بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاندبوو “كێشه‌كانى نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى نێوان هه‌ردوولا، پرسى شه‌ڕى داعش و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانى دیكه‌ى عێراق به‌ تایبه‌تى مووسڵ، خاڵى سێیه‌میش پرسى ئاواره‌كان و چۆنیه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و ئاوارانه‌ بۆ زێدى خۆیان”. ئەو پرسانەن کە عەبادی لە سەردانەکەی لەگەڵ سەرکردایەتی کورد باسیدەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com