نوچەنێت.هه‌ولێر:
مامۆستایه‌كی سه‌ر به‌سۆفییه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، كێشه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌له‌فیه‌كان ده‌گڕێته‌وه بۆ سوكایه‌تی ئه‌وان به‌رێوره‌سمه ئاینیه‌كانیان، ده‌شڵێت، ئێمه بۆیه ڕقمان له‌سه‌له‌فیه له‌به‌رخاتری خوا.
هاوكار عه‌زیز عه‌بدوڵا كه وتاربێژی مزگه‌وتی خومخانه‌یه له‌شاری سلێمانی هۆكاری كێشه‌ی نێوان سۆفی‌و سه‌له‌فیه‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ سوكایه‌تیكردنی ئه‌وان به‌رێوڕه‌سمه ئاینییه‌كانیان و بە ئاوێنەی راگەیاندوە: عه‌بدولـله‌تیف سه‌رۆكی سه‌له‌فیه‌كان كه به‌سۆفییه‌كان ده‌ڵێت موشریك،بابڕوات قسه‌كانی مامۆستایه‌كی سه‌له‌فی په‌رده‌پۆش نه‌كات، كه له‌وتارێكیدا ده‌ڵێت سه‌یری فلیمی بێریڤان بكه‌یت زۆر له‌وه باشتره بچیته مه‌ولوده‌وه.
ناوبراو كه كه‌سایه‌تیه‌كی ناسراوی سه‌ر به‌سۆفییه‌كانه وتیشی،سه‌له‌فی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك ده‌بێت هاتونه‌ته كوردستان هاورده‌كراون و فكره‌كه‌شیان هاورده كراوه، به‌كرێگیراوی سعودیه‌ن.
مامۆستا هاوكار راشیده‌گه‌یه‌نێت، ئێمه بۆیه ڕقمان له‌سه‌له‌فیه له‌به‌رخاتری خوا، رق لێبونه‌وه له‌به‌ر خوا نیشانه‌ی ئیمانه. ئه‌وان به‌ئێمه ده‌ڵێن شیرك ده‌كه‌ن، ئه‌و بۆ ته‌سلیمی كاربه‌ده‌ستانی گه‌نده‌ڵی سعودیه بوه؟ با وه‌ڵاممان بداته‌وه بۆ ده‌بێت ئێمه داوا له‌پیاوباشێك نه‌كه‌ین تا دوعای به‌خێر بكات بۆ موسوڵمانان.