یەكگرتوو هەڵوێستی خۆی لەبارەی پۆستەكەی بارزانی و دەستور ئاشكراكرد

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

لەكۆبوونەوەی نێوان سەرۆكایەتی پەرلەمان‌ و یەكگرتووی ئیسلامی چەند پرسێك تاوتوێكراوەو ئەمینداری یەكگرتووش هەڵوێستی حیزبەكەی لەسەر دەستوورو سەرۆكایەتی هەرێم ئاشكراكرد.

بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژە یاسای دەستووری هەرێم‌ و یاسای سەرۆكایەتی هەرێم‌ و گەیشتن بەدەرئەنجامێكی دیاریكراو ئەمڕۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان سەردانی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامییان كردو دوای كۆبوونەوەكەش لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، یوسف محەمەد سەرۆكی پەرلەمان‌و محەمەد فەرەج ئەمینداری یەكگرتوو ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان ئاشكراكرد.

لەكۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا محەمەد فەرەج لەبارەی هەڵوێستی یەكگرتوو لەسەر پرسی دەستوورو درێژكردنەوەی ویلایەتی مەسعود بارزانی، وتی: لای ئێمە ئەم پرسە پرسێكی یاساییەو پێویستە لەچوارچێوەی پەرلەمان‌و دەستوور یەكلابكرێتەوە.

محەمەد فەرەج وتیشی: ئێمە پابەندی بڕیارەكانی پەرلەمان دەبین هەرچییەك بێت‌و ئاماژەی بەوەش كرد لەكۆبوونەوەكەدا باسی چەندین تەوەرمان كردووە بەتایبەت شەڕی داعش‌و ئەو گۆڕانكارییانەی لەناوچەكەدا ڕوودەدات.

هاوكات هەر لەكۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا یوسف محەمەد وتی هیوادارم بگەین بەبڕیارێكی گونجاو دیاریكراوی تایبەت بەپرسی پڕۆژە یاسای دەستوری هەرێم‌و سازدانی لەسەر بكرێت، كە ئەوەش ببێتە دەستپێك بۆ بۆ گۆڕانكارییەكان لەهەرێم.

یوسف محەمەد وتیشی باسی پرسی سەرۆكی هەرێمیشمان كردووە، كە ئەوە دەبێتە بابەتێكی گەرمی ناو پەرلەمانی كوردستان‌و كۆبوونەوەكانیش بەردەوامدەبێت تا دەگەین بەبڕیارێك.

ئەم سەردانەی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانیش لەو چوارچێوەیە دێت كە پێشتر رایاندگەیاندبوو سه‌ردانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن و له‌باره‌ی پرسی ده‌ستوورو سه‌رۆكی هه‌رێم گفتوگۆ ده‌كه‌ن و هەر بۆ هەمان مەبەستیش دوێنی سەرۆكی هەرێمی كوردستانیان كرد و لەگەڵ بارزانی تاوتوێی پرسی دەستو و پۆستی سەرۆکی هەرێمیان کرد.

بەدەستكاریەوە لە شارپرێسەوە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com