نوچەنێت.knn:
ڤیان ده‌خیل، نوێنه‌ری ئێزدییه‌کان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق،رایگه‌یاند چه‌كدارانی داعش زیاتر له پێنج هه‌زار‌و 422 هاوڵاتی ئێزدیان ڕفاندوه، له‌و ژماره‌یه‌ش چوار هه‌زاریان ژنن.
ڤیان ده‌خیل،له‌راگه‌یه‌ندراوێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه چه‌كدارانی داعش چه‌ندین تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگیان ئه‌نجامداوه،له‌وانه‌ش رفاندنی ژنانی ئێزیدی که به‌راورد به هیچ تاوانێکی دیکه‌یان ناکرێت.
راشیگه‌یاندوه زیاتر له چوار هه‌زار ژن له‌به‌رده‌ستی چه‌كدارانی داعشدان، که ڕفاندویانن‌و ناشرینترین تاوانی جه‌سته‌یی‌و ده‌رونیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدان‌و له بازاڕه‌کاندا فرۆشتویانن.
ڤیان دەخیل، داوای لە حکومەتی عێراق کردوه هەنگاوی راستەقینە بنێت بۆ گەڕاندنەوەی ئەو رفێنراوانەو ده‌ڵێت “ئەوەی بەرامبەر ژنانی ئێزیدی کراوە رانەوەستاوە و رەنگە بگاتە ژنانی دیکەی عێراقیش”.
نوێنه‌ری ئێزدییه‌کان، داواشی له ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کردووه، ڕۆڵی سه‌ره‌کی خۆی بگێڕێت له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ژنه ئێزیدیانه‌ی که رفێنراون.
رۆژی 3ی8 ساڵی رابردو، چه‌كدارانی داعش قه‌زای شه‌نگالیان داگیركرد، جگه له‌رفاندن‌و كوشتنی ئه‌و پێنج هه‌زاره، دانیشتوانه‌كه‌ی كه كوردی ئێزیدین‌و ئاواره‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بون.