عامر كوبه‌یسى
ئێستا له‌هه‌ر 100 دۆلارێك له سامانى نه‌وت، كۆمپانیا بیانییه‌كان 47 دۆلار ده‌به‌ن. به‌شێوه‌یه‌كى نه‌ختینه‌یى ئه‌و پاره‌یه ده‌به‌ن. حكومه‌تى عێراقیش بوێریى نییه ئه‌مه بۆ جه‌ماوه‌ر ئاشكرا بكات. به‌ڵام راستیه‌كه ئه‌وه‌یه كه‌من ده‌یڵێم و به‌م نزیكانه‌ش گوێبیستى هه‌واڵه‌كه‌ى ده‌بن. كه زۆر له‌و قسانه‌ى من ده‌چێت. كاتێك پرۆسه‌ى رزگاركردنى تكریت ده‌وه‌ستێ و ئه‌مریكا دێته‌وه سه‌ر خه‌ت و سلێمانى و عامری ده‌كشێنه‌وه ئه‌و كات هه‌واڵه‌كه ده‌بیستن.
به‌سه‌رهاتى دزینى سامانى عێراق بابه‌تێكى فرتوفێڵى یاساییه. هیچ چاودێرێكى ئابوورى ناتوانێت نكۆڵى له‌بوونى بكات. به‌ڵام كه‌رتى حكومى بۆ نه‌وت یاریی له‌گه‌ڵ ژماره‌كان ده‌كه‌ن. زۆرجار رۆژنامه‌نووسان به‌لارێ ده‌بن چونكه رۆژنامه‌نووسان له‌ژماره راسته‌قینه‌كان ناگه‌ن. راسته‌قینه‌یى ژماره‌كان ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م بۆ كردووه. نیوه‌ى داهاتى نه‌وت ده‌دزرێت.
كاتێك ئاڵاكان له‌جه‌نگى دژى داعش له‌م رۆژگاره‌مان به‌رزده‌كرێته‌وه ئه‌وا سامانى وڵات له ده‌یان هه‌زار چه‌كدار خه‌رج ده‌كرێت نیوه‌ى ئه‌وه‌ى له‌بودجه ده‌مێنێته‌وه به‌باروتى جه‌نگ و كڕینى چه‌ك ده‌بێته هه‌ڵم. زانیارییه‌كان له راگه‌یاندن بڵاو ناكرێنه‌وه. هه‌ر چه‌كێك له ئێرانه‌وه بۆ عێراق هاتبێت ته‌نانه‌ت به ته‌قه‌مه‌نى و ئۆتۆمبیل و موشه‌كه‌كانیشه‌وه به چه‌كى عێراق كڕاوه. ئێران هیچ شتێكى به‌خۆڕایى به‌عێراق نه‌داوه. به‌ڵكو سێ هێنده‌ى به‌ها راسته‌قینه‌كه‌ى خۆى وه‌رگرتووه. ده‌شتوانن ئه‌و قسانه‌م له شاره‌زایان بپرسن.
له‌و كاته‌ى ده‌ستى عه‌بادى به‌ستراوته‌وه كه نه‌توانێت شتێك خه‌رجبكات و ته‌نها به‌قه‌رزكردنى سندوقى دراو نه‌بێت. بۆیه چه‌ند مانگێكى دیكه حكومه‌ت ناتوانێت هیچ مووچه‌یه‌ك دابین بكات. ته‌نانه‌ت مووچه‌ى حه‌شدى شه‌عبیشى پێ نادرێت ئایا ئه‌و كاته جه‌نگى دژى داعش چۆن ده‌بێت.
له‌وانه‌یه یه‌كێك بپرسێت بۆچى كۆمپانیاكانى نه‌وت نیوه‌ى بودجه‌ى نه‌وت ده‌بن؟ وه‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كۆمپانیا بیانییه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ” نه‌زانانه” كردووه كه سه‌روبنى رێكه‌وتنه‌كان له‌یه‌كتر جیاناكه‌نه‌وه. جارێك پێكه‌نیم كه بینیم كۆمپانیاى ئێكسۆن مۆبیل هه‌واڵێكى بڵاوكردۆته‌وه ده‌ڵێ كۆمپانیا ناچار بووه شاندى عێراق بخاته خولى راهێنانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئاستیان به‌رزبكاته‌وه ئینجا گڕێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ بكات. زیاتریش پێكه‌نیم كاتێك مالیكى وتى ئه‌و گه‌وره‌ترین دانوستكاره له‌جیهان ده‌توانێت شاره‌زایانى خۆى بنێرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مریكیه‌كان فێر بكات. كه‌چى ئه‌و شاره‌زایانه بوون كه عێراقیان تووشى گه‌وره‌ترین دزى كرد.
حوسێن شه‌هرستانى كه جێگرى مالیكى بوو ئه‌و گرێبه‌سته‌كانى ئه‌نجام ده‌دا. بیركردنه‌وه‌ى شه‌هرستانى له‌راكردنه‌كانى له‌و ولات بۆ ئه‌م وڵات هه‌رهه‌مووى پێچه‌وانه‌ى سیاسه‌تى نه‌وتى عێراق بووه كه هه‌ر له خوماڵیكردنى نه‌وته‌وه تا كه‌وتنى به‌عس په‌یڕه‌و كراوه. ئه‌ویش ئه‌وه بوو به‌كۆششێكى نیشتیمانى ئه‌نجام بدرێت نه‌وه‌ك نه‌وت ده‌ربهێرێت بۆ حیسابى كۆمپانیاكان. به‌ڵام ئێستا نه‌وت كه‌وتۆته به‌ر قه‌ده‌رى دابه‌زین و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخ.
كاتێك نرخى نه‌وت بۆ 41 دۆلار دابه‌زى له دوو مانگى رابردوودا. كاتێك ئاستى به‌رهه‌م هێنانى پێشبینى كرا‌و له سى ملینۆ به‌رمیل بوو به 2 ملیۆن و نیو ئه‌وكاته كۆمپانیاكان قه‌رزه‌كانى خۆیان ده‌به‌ن كه له‌نزیكه‌ى نییوه‌یه. چونكه عێراق پابه‌ند نه‌بووه به‌و رێكه‌وتنانه‌ى له‌باره‌ى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌مهێنان و درێژكردنه‌وه‌ى هیله‌كانى نه‌وت ئه‌نجامى داوه. ئه‌مه‌ش هاوكات بوو له‌گه‌ڵ لێدانه‌كه‌ى سعودیا. مه‌به‌ش ئه‌وه‌یه كه سعودیا بڕیارى داوه نه‌وت زیاتر به‌رهه‌م بهێنێت به نرخێكى كه‌متر.
ئێستا: چى ده‌بێت كاتێك داعش بریارى دا عێراق له سامان داچۆڕێ. له‌وانه‌یه وا هه‌ست بكه‌ن ئه‌مه كارێكى ئه‌سته‌م بێت. به‌ڵام داچۆڕینى وڵات به‌وانه ده‌بێت كه چه‌كیان هه‌ڵگرتووه. ئێستا كوژراوه‌كان ژماره‌یان رۆژ له‌دواى رۆژ زیاتر ده‌بێت و حكومه‌تیش ناتوانێت قه‌ره‌بووى كه‌سوكاریان بكاته‌وه و دواتریش ئه‌و كاوڵكارییه‌ى كه له‌جه‌نگى بێجى رووده‌دا كاردانه‌وه‌ى پێچه‌وانه و ترسناكى ده‌بێت. ئه‌وكاته هاوكێشه‌كان پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه. ئه‌وكاته‌ش به‌هایه‌ك بۆ راگه‌یاندن و هاتوهاوار نامێێنێت. عێراق به هه‌قیقه‌ته‌كه تووشى شۆك ده‌بێت” عێراقیه‌كان سوته‌مه‌نى جه‌نگێكن به سامانى نه‌وته خۆیان نیوه‌یان بۆ كۆمپانیاكان و نیوه‌ى دیكه‌ش بۆ كوشتنى گه‌له”.
گه‌وره‌ترین دزی له مێژووى عێراق
0
Share.