نوچه نێت
وابڕیاره سبه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بگاته هه‌رێمى كوردستان و نووسینگه‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش ئامانجى سه‌ردانه‌كه ئاشكرا ده‌كات.
سه‌عد حه‌دیپى له نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ” سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرا حه‌یده‌ر عه‌بادى به‌ره‌و هه‌رێمى كوردستان ده‌چێت و شاندێكى سه‌ربازى و حكومى له‌گه‌ڵ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى تاوتوێى پلانى رزگاركردنى موسڵ بكه‌ن” روونیشى ده‌كاته‌وه له‌و دیداره‌دا عه‌بادى چاوى به‌سه‌رۆكى هه‌رێم و چه‌ندین به‌رپرسى دیكه ده‌كه‌وێت.