نوچه‌نێت
دواى 14 مانگ له‌دیار نه‌مانى ڤیدڵ كاسترۆى سه‌رۆكى پێشووى كوبا ئه‌مرۆ له له مه‌راسیمێكى تایبه‌ت به‌پێشوازى به‌رپرسانى فه‌نزوێلى ده‌ركه‌وتووه.
كاسترۆ هاورێ ئایكۆنه‌ى به‌ناوبانگى شۆڕش جى گیڤارایه. ئه‌و یه‌كێكه له‌رێبه‌ره‌كانى شۆڕشى كوبى و ئێستا ته‌مه‌نى 88 ساڵه. له ساڵى 2006 كاسترۆ تووشى نه‌خۆشى بوو له ساڵى 2008 به‌فه‌رمى ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه و ده‌سه‌ڵاتى وڵاتى دا به براكه‌ى. له‌كانوونى دووه‌مى 2014 دوایین ده‌ركه‌وتنى فیدل كاسترۆ بوو. رۆژنامه‌كانى كوبا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كاسترۆ ته‌ندروستیه‌كى باشى هه‌یه و له وێنه‌كه‌شدا له‌ناو ئوتۆمبیل به‌جلى وه‌رزشى ده‌رده‌كه‌وێت و كڵاوێكى بیسبۆلى له‌سه‌ر كردووه و پێشوازى مێوانه‌كان ده‌كات.
هاوڕێیه‌كه‌ى گیڤارا ده‌ركه‌وته‌وه
0
Share.