نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی هه‌رێم، داوای له‌لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان كرد كه لیژنه‌ی یاسایی بوه‌ستێت له‌ئیمزا كردنی راپۆرتی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور.
گۆران ئازاد،پەرلەمانتاری یەكێتی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به سایتی فەرمی حیزبەكەی راگه‌یاندوە: دوای ئه‌وه‌ی له‌مانگی 12 ی ساڵی رابردوودا پرۆژه یاسایه‌ك به ته‌وافقی هه‌موو لایه‌نه‌كان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كرا بۆ مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه‌و هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام به‌هۆی سووربوونی پارتی دیمكوراتی كوردستان نه‌تواندرا ئه‌و راپۆرته بنوسرێت، ئه‌ویش به‌هۆی ره‌چاوكردنی پره‌نسیبی ته‌وافق.
وتیشی: بڕیاربوو ئه‌مڕۆ 5-4-5015 ئه‌و راپۆرته به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ئیمزا بكرێت له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم كۆبوه‌وه، دوای كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێی راگه‌یاندین كه لیژنه‌ی یاسایی بوه‌ستێت له ئیمزاكردنی راپۆرته‌كه، به‌و هۆیه‌شه‌وه ئیمزاكردنی راپۆرته‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه راگیرا.
گۆران ئازاد راشیگه‌یاند: سه‌رۆكی په‌رله‌مانی به‌ته‌له‌فون پێی راگه‌یاندین كه سه‌رۆكی هه‌رێم داوای كردوه كه دوو رۆژ مۆڵه‌تیان پێ بدرێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی باس بكرێت و دواتر بۆچوونی ره‌سمی پارتی بخرێته‌ڕوو له‌و باره‌یه‌وه.
ئه‌وه‌شی نه‌شاره‌ده‌وه، كه له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئیمزاكردنی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور بۆ رۆژی چوار شه‌ممه دواخراوه.