نوچه نێت، و: فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل
فه‌ره‌نسییه‌كان په‌رۆشییه‌كى زۆریان بۆ زانیارى زیاتر هه‌یه له‌باره‌ى ئیسلامه‌وه. بۆیه به‌شێوه‌یه‌ك روویان له كڕینى ئاینیه‌كان كردووه. كه‌پێشتر نه‌بوونى ئه‌و جۆره كڕینه نه‌بووه. ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كه له‌دواى رووداوه‌كه‌ى شارلى ئیبدر دێت كه له‌لایه‌ن داعشه‌و هاوشێوه‌كان ئه‌نجام دراوه و له‌وڵاتانى دیكه‌ش كاره‌سات ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌و فه‌ڕه‌نسیانانه‌ى له‌باره ئیسلامه‌وه ده‌خوێننه‌وه یه‌ك پرسیاریان هه‌یه. ئه‌میش ئه‌وه‌ی ئایا ئیسلام هانى توند‌و تێژى ده‌دات یا نا؟
هه‌رچه‌نده فه‌ڕه‌نسیه‌كان روویان له خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و كتێبانه كردووه كه باسى ئیسلام ده‌كه‌ن. به‌شێوه‌یه‌ك كه‌جێگاى سه‌رنجه‌كه. كه‌چى ئه‌و كاردانه‌وه‌یه له سه‌رئاستى جیهان ده‌ركه‌وتووه. هه‌ر له‌دواى رووداوى 11 سپێپتێمبه‌ر فرۆشتنى كتێبى ئیسلامى زیادى كردووه
كتێبه‌كان 3 هێنده ده‌فرۆشرێن
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه فرۆشتنى كتێبه ئیسلامییه‌كان له چاره‌گى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا 3 هێنده‌ى ساڵانى پێشوو زیادى كردووه. ئه‌مه‌ش ماناى به رێژه‌ى %30 زیادى كردووه. ئه‌و رێژه‌یه‌ش له‌لایه‌ن یه‌كێتى كتێبخانه‌كانى فه‌ره‌نسا راگه‌یاندراوه.
به‌پێى راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى ده‌یلى مایلى به‌ریتانى كه له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى فه‌ڕه‌نسى زانیارییه‌كانى وه‌رگرتووه. هه‌زاران كه‌س له‌فه‌ڕه‌نسا و شوێنه‌كانى دیكه ئاره‌زووى ئه‌وه‌یان هه‌یه كه بیرۆكه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌خۆیان له‌باره‌ى ئایینى ئیسلامه‌وه هه‌بێت. ئه‌مه‌ش ته‌نها بۆ زانینى ئایا ئه‌وه‌ى گروپه تیرۆریستیه‌كان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن. له‌لایه‌ن ئایینى ئیسلامه‌وه ئاراسته كراوه یان نا؟
خاتوونێكى كاسولیكى
یڤۆن گلبێرت كه خاوه‌نى كتێبخانه‌یه‌كه له نانت له رۆژئاواى فه‌ره‌نسا ده‌ڵێ خاتوونێكى كاسولیكى هه‌یه كه ئایینپه‌روه‌ره دێته كتێبخانه بۆ ئه‌وه‌ى دانه قورئانێك بكرێت. بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت بیرۆكه‌یه‌كى هه‌بێ له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئیسلام هانى توند‌و تیژى ده‌دات یان نا. كه‌چى هه‌ندێك له موسڵمانه‌كانى فه‌ڕه‌نسا هۆشداریان له‌باره‌ى ئه‌و پێشوازییه‌ى فه‌ڕه‌نسییه‌كان داوه بۆ كتێبه ئیسلامییه‌كان به‌تایبه‌تیش قورئان. چونكه موسڵمانه‌كان پێیاناوایه خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و تێكستانه بێ ته‌فسیر و لێكدانه‌وه ره‌نگه ببێته هۆى دروستبوونى چه‌ند ده‌رئه‌نجامێك كه دواجار وردبین نه‌بێت.
داعش و فرۆشى كتێیبه‌كان
راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و كاره‌ساته‌ى داعش ئه‌نجامى ده‌دات ترس و توڕه‌یى خه‌ڵكى له‌جیهان وروژاندووه. ئه‌مه‌ش پاڵبه‌رێكى به‌هێز بووه بۆ كه‌سانى غه‌یره موسڵمان له ئه‌وروپا و شوێنه‌كانى دیكه بۆ ئه‌وه‌ى روو له‌كڕینى كتێبه ئایینییه‌كان بكه‌ن و ده‌ست به‌وه بكه‌ن له‌باره‌ى ئیسلامه‌وه بخوێننه‌وه. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى له‌وه بگه‌ن كه چ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان ئیسلام و توندوتیژى هه‌یه. ئه‌مه‌ش دیمه‌نێك یان دیارده‌یه‌كه كه دواى 11 سێپتێمبه‌ر زۆر دووباره ده‌بێته‌وه.
مه‌سیحییه‌كان و قورئان
به‌پێى ئه‌و داتایانه‌ى كه له‌فه‌ره‌نسا بڵاو بۆته‌وه كه له‌لایه‌ن ده‌زگاى بڵاوكردنه‌وه ئیبدۆ لیڤه‌ر ئاماده‌كرداوه. له‌ساڵى رابردودا له‌فه‌ڕه‌نسا كتێبه ئیسلامییه‌كان دوو هێنه‌ده‌ى كتێبه مه‌سیحییه‌كان فرۆشراوه. ئه‌مه‌ش جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و ئاره‌زووه كه‌سانى غه‌یره موسڵمان بۆ تێگه‌یشتن له ئیسلام هه‌یانه. ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رنجیش بوو له‌مانگى ئازارى رابردوو پێشه‌نگاى كتێب له فه‌ره‌نسا كرایه‌وه ئه‌و كتێبه كه زۆرترین فرۆشى هه‌بوو ناونیشانه‌كه‌ى” مه‌سیحى قورئان ده‌خوێنێته‌وه” بوو. كه یه‌كه‌م جار له‌ساڵى 1984 چاپ كراوه.
له ئیلافه‌وه