بارزانی و پەرلەمان: پێویستە پرسی دەستوور و سەرۆكایەتی لەڕێی كۆدەنگیی نیشتیمانی چارەسەر بكرێن

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان و بارزانی كۆبونەوەو لەبارەی پرسی سەرۆكایەتی هەرێم هەردولا جەختیان لەوەكردەوە كە چارەسەركردنی كێشەكان پێویستە لەڕێی كۆدەنگیی نیشتیمانی و ڕەچاوكردنی بنەماكانی یاسا و بەرژەوەندییە باڵاكانی هەرێمی كوردستان بێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە 5ـی 4ـی 2015 لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ د. یوسف محەمەد سەرۆكی پارلەمانی كوردستان و جەعفەر ئیمینكی جێگری سەرۆكی پارلەمان و فەخرەدین قادر سكرتێری پارلەمان كۆبۆیەوە.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هه‌رێم بڵاوی کردەوە”لەم كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش تاوتوێ كرا و ستاییشی قوربانیدان و قارەمانێتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیش كرا لە پاراستنی كوردستان و شكستدانی تیرۆریستان. هەروەها قسەیش لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و ناوچەكە و سەركەوتنی هێزە عێراقییەكان لە تكریت كرا“.

ماڵپەڕەكە رونیشیكردوەتەوە”لە بەشێكی دیكەی ئەم كۆبوونەوەیەدا پرسی دەستوور و بابەتی سەرۆكایەتیی هەرێم خرایە بەر باس و گفتوگۆ و وێڕای ئاماژەدان بەو تەحەدیانەی لەبەردەم هەرێمی كوردستاندایە جەخت لەوە كرایەوە كە پێویستە لە هەموو دۆخێكدا یەكڕیزیی ناوماڵی كوردستان بپارێزرێت. كۆبوونەوەكە ئەوەیشی دووپاتكردەوە كە چارەسەركردنی كێشەكان پێویستە لەڕێی كۆدەنگیی نیشتیمانی و ڕەچاوكردنی بنەماكانی یاسا و بەرژەوەندییە باڵاكانی هەرێمی كوردستان بێت“.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە”بەشداربووانی كۆبوونەوەكە ڕاشیاگەیاند كە لە هەوڵی بەردەوامدابن بۆ گەییشتن بە چارەسەرێكی نیشتیمانی و بۆ ئەم مەبەستە لە ڕاوێژ و پەیوەندیی بەردەوامدا دەبن“.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com