کاوە ئازیزی: ھیچ رێککەوتنێک لەگەڵ تەڤدەم ئەنجام نەدەینەوە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا رایگه‌یاند، چاوەڕوان دەکرێت تەڤدەم لێڤەگەڕی سیاسی بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بەکار بێنن،جەختیشی کردەوە، لەئێستادا دۆخەکە بەو ئاراستەیەیە جارێکی دی بە ھیچ شێوەیەک رێککەوتن لەگەڵ تەڤدەم ئەنجام نەدەن.

ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا دکتۆر(کاوە ئازیزی) بە ماڵپەری فەرمی پارتی راگەیاندوە: “ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا ئەندامەتیی خۆی لە لێڤەگەڕی سیاسی ھەڵپەساردووە، ھۆکارەکەیشی تاکرۆیی و بڕیاری تاکلایەنە و گرتنی کەسانی سیاسی و چەکداری ناچاری و، ھێرشکردنەسەر لایەنەسیاسیەکان و، ھەڵبژاردنی شارەوانیی جەزیرە بوو لەلایەن تەڤدەمەوە.”

(ئازیزی) گوتیشی، تەڤدەم ھیچ رێزێک لە لێڤەگەڕی سیاسی ناگرێت، بۆیە ئەندامەتیی خۆیانیان ھەڵپەساردووە.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا ڕوونیشی کردەوە، “تەڤدەم لێڤەگەڕی سیاسی بۆ بەرژەوەندیی خۆی بەکار ده‌هێنێت بۆ ئەوەی شەرعیەت بەخۆی بدات، بەڵام ئێمە باسمان لەوە کردووە کە ئەو لێڤەگەڕی سیاسییه‌ نوێنەرایەتیی ئێمە ناکات و، ھەرکاتێکیش بڕیارێک بدەن لەژێر ئەو ناوەوە ئێمە بەیاننامە دژیان دەردەکەین و قبووڵی ناکەین.”

(کاوە ئازیزی) جەختیش دەکاتەوە کە، تەڤدەم بڕوای بە ھاوبەشی و فرەحیزبی نییە و، زیاتر بڕوایان بە تاکرۆیی و بڕیاری تاکلایەنی ھەیە، بۆیە ژیانی مەدەنی بۆ ئەوان زۆر ئەستەمە.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا گوتی، بەم شێوەی ئێستا دۆخەکە بەو ئاراستەیە دەچێت کە جارێکی دیکە ھیچ رێککەوتنێک لەگەڵ تەڤدەم ئەنجام نەدەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com