نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی كورد له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایده‌كات، هه‌رێمی كوردستان هه‌رچه‌ند پابه‌ند بێت به‌ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غداو زیاتر له‌و بڕه نه‌وته‌شی ڕێكه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه هه‌نارده بكات، به‌غدا كێشه‌ی بۆ دروستده‌كات.
(سیروان عه‌بدوڵڵا) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به NNA ڕاگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌بری (550) هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێكدا، ملیۆنێك به‌رمیل نه‌وتیش ڕاده‌ستی حكومه‌تی عێراق بكات، به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌كێشه دروستكردن بۆ هه‌رێم، به‌ڵام ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه نیه كه په‌یوه‌ندی هه‌رێم‌و به‌غدا بچڕێنن‌و له‌حكومه‌ت بكشێنه‌وه.
وتیشی:”پێویسته به‌رده‌وام بین له‌حكومه‌تی عێراق تا ئه‌وكاته‌ی به‌ڕه‌زامه‌ندی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌گه‌ینه سه‌ربه‌خۆیی یان فۆرمێكی نوێی حوكمڕانی بۆ عێراق ده‌دۆزرێته‌وه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانی ئێستای عێراق سیستمی كۆنفیدراڵیه، چونكه به‌شێوازی ئێستای حوكمڕانی، ناتوانرێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.