نوچەنێت.ههولێر:
ئەمیندارى گشتى یەکگرتووى ئیسلامیى کوردستان، رایگەیاند، قسەى جدى لەسەر دەستووری هەرێم دەکەن و دەیانەوێت بزانن کێ ڕێگرە کە سازانى لەسەر بکرێت، لەبارەى ویلایەتى بارزانیشەوە دەڵێت، “نە سەپاندن قبوڵە و نەخۆلێگێلکردن”.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ NRT ، محەمەد فەرەج ئەمیندارى گشتیى یەکگرتووى ئیسلامیى کوردستان ڕایگەیاند، دەیانەوێت کێشە و پرسەکان بە ڕێگەى یاسایى چارەسەر بکرێن و بۆ ئەوەش پێویستە بگەنە سازانێک لەسەر دەستوور، داواشى کرد کۆبونەوە پێنج قۆڵییەکان دەست پێبکەنەوە و زیاتر بکرێن.
لەبارەى پرسى ویلایەتى سەرۆکى هەرێمیشەوە، ئەمیندارى گشتیى یەکگرتوو ڕایگەیاند، بۆ ئەوان گرنگە سازان بکرێت لەسەر کێشەکان، ئەگەر بارزانیش بێت گرنگ ئەوەیە بە سازان بێت، وتیشى: “نە سەپاندن قبوڵە و نەخۆلێگێلکردن”.
لە مانگی ئابی ئەمساڵدا ویلایەتەکەی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت، دوای ئەوەی لە ٣٠ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٣ بەپێی ڕێککەوتنێکی نێوان پارتی و یەکێتی بۆ ماوەی دوو ساڵ ویلایەتەکەی بۆ درێژکرایەوە.