نوچەنێت.هه‌ولێر:
چه‌كدارانی داعش له گوندی ته‌لریم له میحوه‌ری كه‌سكێ سه‌ر به پارێزگای موسڵ هێرشیانكرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، بەڵام پێشمه‌رگه هێرشه‌كه‌یان تێك‌شكاند و ژمارەیه‌ك چەکداریشیان کوشت.
نه‌قیب مسته‌فا بێساتی، فه‌رمانده له فه‌رماندەیی دهۆك له كه‌سكێ، به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند: چه‌كدارانی داعش له گوندی تەلریم هێرشیانكرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، بەڵام دوای زیاتر له (45) خولەک روبەڕوبونەوە، پێشمه‌رگه هێرشه‌كه‌یان تێكشكاند‌و ژمارەیه‌ك چه‌كداری داعش کوژران .
لای خۆشیەوە، سه‌عید مه‌موزینی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی 14 پارتی له موسڵ،به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند: له‌ناحیه‌ی به‌عشیقه فڕۆكه جەنگییەکانی هاوپه‌یمانان مۆڵگەو باره‌گا‌كانی داعشیان كرده ئامانج و لە ئەنجامدا، (22) چەکداری داعش کوژراون و ژمارەیەک مۆڵگەشیان خاپور کرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، چەکدارانی داعش له مزگەوتی فه‌یسه‌لی موسڵ دانیان بە کوژرانی بکوژەکەی شه‌هید هوجام سورچیدا ناوه.