هەنگاوە كردارییەكانی دابەشكردنى عێراق دەستیان پێكرد

0

 

نوچەنێت-ئەلجەزیرە

پارێزگا شیعەكان خەندەق درووستدەكەن لەسەر سنووری نێوان خۆیان و پارێزگا سوننییەكان و چاودێران دەڵێن ئەمە دابەشكردنی عێراقە بۆ بەشە سەرەكییەكانی.

هەریەكە لە پارێزگا شیعەنشینەكانی بابل و كەربەلا خەندەقێكی گەورەیان لەسەر سنووری خۆیان و پارێزگای ئەنباری سوننەنشین داناوە و خەندەقەكەش بە چڕی بە كامێرای چەودێریی تەنراوە.

درێژی خەندەقەكان 42 كیلۆمەتر و پانییەكەی 6 مەتر و 10 مەتریش قوڵە، بۆ هەر تەنها 50 مەترێكیش كامێرایەكی چاودێریی دانراوە.

ریاز عودەی (شیعە) ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بابلی شیعەنشین بە ئەلجەزیرەی راگەیاندووە كە تێچووی خەندەقە جیاكەرەوەكەی بابل-ئەنبار 30 ملیار دیناری تێچووە.

بەڵام محەممەد كەربولی (سوننە) ئەندامی لیژنەی ئاساییش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق لەو رووەوە ناڕەزایی دەربڕی كە بەهۆی خەندەقەكەوە بەشێك لە خاكی پارێزگای ئەنبار ابڕێنراوە و خراوەتە سەر بابل.

لای خۆیەوە شێخ عەبدولرەزاق شەممەری یەك لە سەرانی هۆزەكانی ئەنبار وتویەتی كە مەبەست لەو خەندەقانە، هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی بەشێك سامانە سرووشتییەكانی ئەنبارە، بەوەی بەشێك لە ئەنبار دابڕێنراوە.

هەرچی ئەمیر ساعیدی پسپۆڕی بواری ئاسایشە بەدوری نەزانیوە ئەو خەندەقانە شەڕێكی نوێی ناوخۆیی لە عێراق بەرپا بكەن و بەتەواوی بیكەنە چەند دەوڵەت یان هەرێمێك.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com