عەبادی بە توندیی هێرش دەكاتەوە سەر ئەمریكا

0

 

نوچەنێت-دێرشپیگڵ

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ گۆڤاری دێرشپیگڵی ئەڵمانی، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەیرانی عێراق بە زمانێكی توند رەخنە لە واشنتن دەگرێت و دەڵێت داعش خەریك بوو گەمارۆی بەغدای دەدا، كەچی ئەمریكا هیچی نەكرد.

بەر لە ئەنجامدانی سەردانەكەی بۆ واشنتن لە 14ی ئەم مانگەدا و كۆبوونەوەی لەگەڵ باراك ئۆباما، حەیدەر عەبادی بە زمانێكی توند واشنتن رەخنە دەكات و بێهیوایی خۆی بەرامبەر پشتیوانیی ئەمریكا بۆ عێراق دەردەبڕێت.

عەبادی دەڵێت “بەغدا خەریكبوو لەلایەن داعشەوە گەمارۆ دەدرا، كەچی هیچ لایەك كارێكیان نەدەكرد، لەناویشیاندا ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا” عەبادیدەشڵێت وا دیارە ئەمریكا هیچ یارمەتییەكی كارای بەغدای نەدەدا هەتا بەغدا نەكەوتایە.

عەبادی دەستخۆشیی لە هەڵوێستی ئێران دەكات بەرامبەر عێراق و دەڵێت لە شەڕی داعشدا چەك و راوێژكاری سەربازی رەوانەی عێراق كردووە. عەبادی بە دێرشپیگڵی وتوە “ئێران دەم و دەست ئامادەی پشتیوانیمان بوو”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com