بارزانی بەڵێنێك بەنوێنەری پاپای ڤاتیكان دەدات

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
سەرۆكی حكومەتی هەرێم و نوێنەری پاپای ڤاتیكان كۆبونەوەو بارزانی لەكۆبونەوەكە رایگەیان،ئامادەین دوای قۆناغی ئاساییبونەوە هاوكاری و پاراستن بۆ ئاوارەكان دابین بكەین.

ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە”ئەمڕۆ شەممە 4/4/2015 نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە بەڕێز كاردینال (فێرناندۆ فیلۆنی) نوێنەری پاپای ڤاتیكان كرد كە ماوەی چەند ڕۆژێكە بە سەردان لە هەرێمی كوردستانە“.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە”لە دیدارێكدا نوێنەری پاپای ڤاتیكان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەربڕی بۆ ئەو هەموو هاوكارییەی پێشكەشی ئەو ئاوارانەی كردووە كە لە ترسی تیرۆریستانی داعش ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە و ئاماژەی بەوە كرد كە ڕەوشی ئاوارەكان بە بەراورد لەگەڵ سەرەتای هاتنیان بۆ هەرێمی كورستان، زۆر باشتر بووە و هیوای خواست ڕەوشەكە بەرەو ئاساییبوونەوە بچێت و ئاوارەكان بگەڕێنەوە سەر جێگە و ڕێگەی خۆیان و بە تەبایی و برایەتی لەگەڵ هەموو پێكهاتەكان بەیەكەوە بژین. هەروەها سوپاسی خۆی و پاپای ڤاتیكانی پێشكەش بە سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان كرد بۆ ئەو هەموو قوربانیدانەی كە پێشمەرگە لە شەڕی دژی تیرۆر داویانە و ئەو نەبەردیەی لەو شەڕە سەپاوەدا پیشانی دەدەن و بەبێ‌ جیاوازی بەرگری لە هەموو پێكهاتەكان دەكەن“.

ماڵپەڕی حكومەت ئەوەی خستۆتەڕوو کە”لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا باسی دوا پێشهاتەكان بە تایبەتی قوناغی ئاساییبوونەوەی ڕەوشەكە و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان كرا و لەم میانەشدا داكۆكی لەسەر هاوكاریكردن و پاراستنیان كرایەوە بۆ ئەوەی بتوانن ژیانی ئاساییی خۆیان دەست پێبكەنەوە“.

لەبەرانبەریشدا”سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سوپاسی سەردانی نوێنەری پاپای ڤاتیكانی بۆ هەرێمی كوردستان كرد و تیشكی خسته‌ سه‌ر دوا سەردانی خۆی بۆ ڤاتیكان و پێشوازی و دیداری له‌گه‌ڵ قەداسەتی پاپا. ئاماژەی بەوەش كرد كە حكوومەت و خەڵكی هەرێمی كوردستان باوەڕیان بە برایەتی و پێكەوەژیان و یەكڕیزیی هەموو پێكهاتەكان هەیە و بەردەوام دەبن لە هاوكاریكردنی ئاوارەكان و هیوای خواست لە كاتێكی نزیكدا بارودۆخەكە ئاسایی ببێتەوە تا ئاوارەكان بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان و ئامادەییی حكوومەتی هەرێمی دەربڕی كە لە شوێنەكانیان هاوكاری و پاراستن بۆ ئاوارە گەڕاوەكان دابین بكات“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com