نوچەنێت.knn:
بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت: به‌غدا به‌پێی بڕی هه‌نارده‌كراوی نه‌وتی هه‌رێم، مانگانه بودجه بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت، ده‌شڵێت: به‌م نزیكانه، به‌غدا بودجه‌ی پێشمه‌رگه ڕه‌وانه ده‌كات.
فازل نه‌بی، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ڕایگه‌یاند: ناردنی پاره له‌به‌غداوه بۆ هه‌رێم، له‌به‌رامبه‌ر ڕێژه‌ی هه‌نارده‌كراوی نه‌وتی هه‌رێمدایه له‌ڕێگای كۆمپانیای سۆمۆوه بۆ بازاڕه‌كانی جیهان.
نه‌بی، وتیشی “پێشمه‌رگه به‌شێكه له هێزه نیشتیمانییه‌كانی عێراق، بۆیه به‌پێی یاسایی بودجه، له ئه‌ستۆی به‌غدایه، بودجه‌ی پێشمه‌رگه دابین بكات، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا به‌م نزیكانه به‌غدا بودجه‌ی پێشمه‌رگه ڕه‌وانه ده‌كات”.
به‌پێی ڕێكه‌وتنی به‌غدا و هه‌ولێر كه له‌یاسای بودجه‌دا جێگیركرا، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم ڕۆژانه، 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خۆی و كه‌ركوك هه‌نارده بكات، له‌به‌رامبه‌ردا به‌غدا 17% ی بودجه‌ی هه‌رێم ڕه‌وانه بكات.