نوچەنێت-ئاژانسەكان
ژنێكی تەمەنی 28 ساڵی كەنەدایی بە مەبەستی كڕینی ماددەی كۆكاینی قەدەغەكراو رووی كردۆتە كۆڵۆمبیا و لەوێ 2 كیلۆگرام لەو ماددەیەی كڕیوە. بۆ ئەوەی ئاشكرانەبێت خۆی وا پیشانداوە كە سكی پڕە و ماددەكەی لەناو سكە دەستكردەكەی داوە. بەڵام هەوڵەكەی سەركەوتوو نەبوو هەر لە فڕۆكەخانەی بۆگۆتای پایتەختی كۆڵۆمبیا دەستگیر كرا.