نوچەنێت.هه‌ولێر:
به‌هۆی شكسته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانیان له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتیدابوون و ترس له رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه داعش ده‌ستی كردوه به ئاڵوگۆڕكردنی به‌رپرس و چه‌كداره‌كانی له‌سنوری مه‌خمورو گوێر.
ره‌شاد گه‌ڵاڵی كارگێڕی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتی به به سایتی فەرمی حیزبەكەی راگە‌یاندوە:جموجۆڵی داعش بۆ ئاڵوگۆڕكردنی به‌رپرس و چه‌كداره‌كانی له سنوری مه‌خمور و گوێڕ ده‌ستیپێكردوه.
وتیشی: هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ نه‌بوونی متمانه به‌و چه‌كدارانه‌و ترس له رێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێته‌وه، هۆكاری سه‌ره‌كیش بۆ دروستبوونی ئه‌و ترسه لاوازبوونی ئه‌و گروپه تیرۆرستیه‌و كۆتایهاتنی ده‌سه‌ڵاتیان له ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
كارگێڕی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: بۆ رێگریكردن له هێرشی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه تیرۆرستان له ناوچه‌ی شه‌ڕگات و ناحیه‌ی گه‌یاره ده‌ستیان به لێدانی خه‌نده‌ق كردوه.