نوچەنێت.خەندان:
شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش گه‌وره‌ترین هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری خازر، به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كان توانیان هێرشه‌كه‌ی داعش تێكبشكێنن و زیانێكی گه‌وره به داعش بگه‌یه‌نن.
عه‌مید سه‌ید هه‌ژار، جێگری فه‌رمانده‌ی زێڕه‌ڤانی به خه‌ندانی راگه‌یاند” كاتژمێر 1:30ی شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش له گوندی حه‌سه‌ن شام ته‌قه‌یان ده‌سپێكرد كه سوپاسی 4ی پێشمه‌رگه‌ی لێیه، به‌ڵام هه‌ر زوو به‌رپه‌رچ درانه‌وه و له‌وێ پاشه‌كشه‌یان كرد”.
وتیشی” ئێمه زانیاریمان هه‌بوو كه ئه‌م ته‌قه‌یه ته‌نیا ته‌شویش دروستكردنه و هێرشی گه‌وره‌ی ئه‌وان له گوندی وه‌رده‌ك بوو ئه‌ویش سنووری میحوه‌ری خازره كه سوپای 5 ی لێیه، به هێزێكی زۆر و شۆفڵ و هه‌مه‌ر داعش هێرشی ده‌ستپێكرد”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: “فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه توانیان هێرشه‌كه‌ی داعش تێكبشكێنن دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه نزیكه‌ی 3 كاتژمێر به‌رده‌وام بوو”.
جێگری فه‌رمانده‌ی زێڕه‌ڤانی وتیشی: “داعش گورزێكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وت و ئێستا 5 لاشه‌ی داعش و دوو شۆفڵی درع و 2 هه‌مه‌ر له‌ژێر ئێمه‌یه جگه له چه‌كێكی زۆری چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌جێماوه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: “زانیاریمان هه‌یه داعش ماوه‌یه‌كه هه‌وڵی ئه‌م هێرشه ده‌دات، به‌ڵام گورزێكی وای به‌ركه‌وتووه كه ئه‌سته‌مه وا به‌زوویی بیر له هێرشكردن بكاته‌وه”.