نوچەنێت.هه‌ولێر:
تیرۆرستانی داعش شه‌وی رابردوو 3-4-2015 هێرشیان كرده‌وه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له‌ناو قه‌زای شه‌نگال و12 تیرۆرست كوژراون و بیرنداربوون
له‌و باره‌یه‌وه غه‌یاس سورچی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی موسڵ-ی یه‌كێتیی به سایتی فەرمی حیزبەكەی راگە‌یاندوە: شه‌وی رابردوو تیرۆرستانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ناو سه‌نته‌ری قه‌وای شه‌نگال.
وتیشی: دوای دوو سه‌عات رووبه‌ڕوو بوونه‌وه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به پاڵپشتی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان توانیان ئه‌و هێرشه‌ی تیرۆستان بشكێنن.
راشیگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ده‌ست ئێمه كه‌وتووه له‌و شه‌ڕوپێكدادانه‌دا 12 تیرۆرست كوژراون و بیرنداربوون و دوو پێشمه‌رگه‌ش به‌سوكی بریندابوون.