بزانە میلیشیا شیعەكان چیان بەسەر تكریت هێناوە

0

نوچەنێت-نیوز 24

ئەمڕۆ هەینی ئەحمەد عەبدولكەریم سەرۆكی ئەنجوممەنی پارێزگای سەلاحەدین، رایگەیاند كە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا و ئیدارەی پارێزگاكە شاری تكریتیان بەجێهێشتووە و هەتا بەغدا دەستێوەردان نەكات ناگەڕێنەوە.

ئەحمەد عەبدولكەریم وتویەتی كە ئەوان وەك هەڵوێستوەرگرتن بەرامبەر بەو سوكایەتی و دزی و توندوتیژییەی میلیشیاكان بەرامبەر شاری تكریت و خەڵكەكەی دەیكەن، لە شارەكە كشاونەتەوە.

عەبدولكەریم وتویەتی ئەو میلیشیایانە دزی دەكەن و ماڵ و نێوەندە بازرگانییەكان تاڵان دەكەن و دەیانتەقێننەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی شایەتحاڵەكان بە ئاژانسەكانی هەواڵیان راگەیاندووە، میلیشیای حەشدی شەعبی لەناو تكریت هەستاون بە بە سوتاندنی نەخۆشخانەی سەڵاحەدین و بارەگای فەرمانگە حكومییەكان و چەندین خانوبەرەی شارەكە.

لەبارەی دۆخی ناهەمواری تكریت بەدەست میلیشیا شیعەكانەوە، سەلیم جبووری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ناڕەزایی دەربڕی و وتی ئەو كردەوانە روخساری سەركەوتنەكان دەشێوێنێ‌.

لای خۆیەوە فراكسیۆنی سوننەكان لە پەرلەمانی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا ئەمڕۆ هەینی كردەوەی میلیشیا شیعەكانی بە ترسنۆكانە ناوبرد و ئاشكرای كرد كە میلیشیاكان چەندین كردەوەی تاڵانی و دزی و سوتاندی ماڵانیان لە تكریت ئەنجامداوە. فراكسیۆنەكە وتویەتی ئەم كردەوانە دەچنە خانەی بەرژەوەندی داعش و وادەكەن داعش دەسەڵات لە چەندین ناوچەدا بچەسپێنێت.

هەر ئەمڕۆ هەینی ئوسامە نوجێفی جێگری سەرۆككۆماری عێراق، سەركۆنەی ئەو دزی و كاولكارییەی كرد كە میلیشیا شیعەكان لە تكریت ئەنجامی دەدەن و بە پەیامێكی رەش ناوی بردن كە مانای سەركەوتن لەباردەبات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com