چەندین زیندانیی سوننە بەم شێوە دڕندانەیە كوژران

0

نوچەنێت-بەغدا

دەستەی زانایانی مسوڵمانی عێراق (سوننە) داوای لە گەلانی جیهان و خاوەن بڕیاران و بەرپرسان و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ كردووە فریای سوننەكان بكەون و لە كوشتاری بە كۆمەڵ لەلایەن حكومەتی بەغدا و میلیشیا شیعەكان بیانپارێزن.

لە راگەیەنراوێكی دەستەكەدا كە ئەمڕۆ هەینی 3 ی نیسان بڵاوكراوەتەوە دەڵێ‌ لە بەندیخانەی ناسریە 16 زیندانیی سوننە بە كارەبالێدان كوژراون.

كەس و كاری زیندانییە سوننەكان وتویانە كە ئەوان 6 مانگە نەیانتوانیوە ئەو بەندیكراوانە ببینن بە بەهانەی ئەوەی رێوشوێنی ئەمنیی توند پێویستە رێگاگرتن لە هەڵاتنی زیندانییەكان.

كاتێك دوای ئەو 6 مانگە دەچن رۆڵەكانیان ببینن، هەندێك لە زیندانییەكان دیار نەماون. بەرپرسانی بەندیخانەكە وتویانە هەركەسێك رۆڵەكەی لە زیندان نەماوە بابچێت لە پزیشكیی دادوەریی تەرمەكەی وەربگرێتەوە.

لەنێوان كوژراوەكان و زیندووەكانیشدا نیشانەی ئەشكەنجەدانی توند هەبوون، وەك شكاندنی ئێسقانی دەست و قاچ، بێئەوەی پیشانی پزیشكیش بدرێن بۆ چارەسەر.

دەستەكە دەڵێن فەرمانگەكانی پزیشكیی دادوەریش كاتێك بەڵگەنامەی مردن بۆ قوربانییەكان دەنووسن لایەنگری حكومەت دەكەن و ستەمەكانی دەشارنەوە، بەوەی نە ئاماژە بە هۆكاری مردنیان دەكەن، نە ئاماژە بە نیشانەكانی ئەشكەنجە دەكەن لەسەر جەستەیان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com