عه‌ره‌فات كه‌ڕه‌م: په‌رله‌مانتارێك به سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌ڵێ مودیرى كوردستان
نوچه‌ەنێت.تایبەت:
عه‌ره‌فات كه‌ڕه ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر لیستى پارتى، پێیاوایه هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به‌كان ته‌نها بۆ خۆده‌رخستن لێدوان ده‌ده‌ن، ئه‌و نموونه‌ى یه‌كێك ده‌هێنێته‌وه ده‌ڵێ” یه‌كێك له‌وان به‌سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌ڵێ مودیرى كوردستان”
دوای ئەوەی سوهام مو‌سا،ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی به‌در به‌ماڵپه‌ڕی ئیتجاه پرێسی راگه‌یاند “كوردستان دۆخی ئێستای ده‌وڵه‌تی عیراقی قۆستوه‌ته‌وه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی خۆی، وه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێكی دیكه بێت كه به‌شێكی عیراقی داگیركردبێت“.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عیراق حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌وە تۆمه‌تبار كرد كە رێككه‌وتوه له‌گه‌ڵ داعشی وه‌هابیدا بۆ داگیركردنی شاری موسڵ و ناوچه تێكه‌ڵه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت و دایبڕێت له‌جه‌سته‌ی عیراق.لەبەرامبەریشدا پەرلەمانتارێكی پارتی زۆر بەتوندی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێت،پەرلەمانتارە عەرەبەكان ئەوەندە بێ مستەوان پۆستی سەرۆك و بەڕێوەبەری قوتابخانە لێكجیاناكەنەوە و ئەو قسانە تەنها گەنجێكی سەرشەقام دەیكات.
لەوبارەیەوە عەرەفات كەرەم پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت بەتوندی وەڵامی ئەو پەرلەمانتارەی دایەوەو راگەیاند”ئەم لێدوانە هیچ بنەماو ئەساس و قیمەتێكی نییە چونكە هەمووان دەزانین تەنها هێزی پێشمەرگەیە كە هەیبەت و شەوكەتی داعشی شكاندوە،ئێمە دوژمنی سەرەكیمان داعشە ئەگەر كوردیش نەبوایە تكریتیش رزگار نەدەبوو چونكە فیرقەی زەهەبی كوردەو فازل بەرواری سەرپەرشتی دەكات و ئەو سەركردە كوردانە هاتنە تكریت بۆ رزگاركردنی ئەوشارە،بەڵام حەشدی شەعبی زۆر بەزیرەكانە ئیشیان كرد چونكە ئەگەر كورد بێتە ناو پڕۆسەكە ئەم شیعە گەریە نامێنێت چونكە بتەوێت و نەتەوێت حەشدی شەعبی شیعەیە“.
عەرەفات كەرەم وتیشی”ئەو پەرلەمانتارە بۆیە ئەوقسانەی كردوە تاناسراوبێت،هەندێك پەرلەمانتار دەیانەوێت بەوقسانە بێنە ناو راگەیاندنەكانەوە و ناسراونبن،پەرلەمانتارێك هەیە نامەوێت ناوی بهێنم كە عەرەبە بەسەرۆكی هەرێمی كوردستان دەڵێت مودیری كوردستان نازانێت مودیر بۆ قوتابخانەیە و هەریمی كوردستان سەرۆكایەتیە،ئیمە چۆن دەتوانین تەعامول لەگەڵ ئەو بێ مستەوایانە بكەین،پەرلەمانتاری زۆر بێ مەستوامان هەیە دەیانەوێت بەو لێدوانە ئاگرینانە بێنە ناو راگەیاندنەكانەوە بۆ ئەوەی جەماوەر بڵێت دەنگەكەم بەفیڕۆ نەڕۆشتوە،ئەمە بەرپرسیاریەتی نییە تەنها گەنجێكی سەر شەقام ئەوقسانە دەكات،هەموو ئەو كەسانەی ئەو جۆرە لێدوانانە دەدەن ئەو كەسانەن كەفەشەلیان هێناوە و جەماوەریان لێ رازی نییە بۆیە دژی هەرێم و سەرۆكی هەرێم و پیشمەرگە ئەوقسانە دەكەن كە لەوماوەیەدا پەرلەمانتارەكانی دەوڵەتی قانون لەسەر ئەوبابەتانە ئیشیان دەكرد“.
كەڕەم جەختی لەوەشكردەوە”ئیمە تەحەموولی مەسئولیەت دەكەین وەكو پەرلەمانتارانی كورد لەكاتی لێدوانەكانمان بە مەسئولیەتەوە قسەدەكەین و ئەوانەی بەمەسئولیەتەوە قسەدەكەن تەنها پەرلەمانتارە كوردەكانن،ئێمە نامانەوێت خۆمان بێنینە رێزی ئەوانەوە،دەمانەوێت بەغداو هەرێم بگەنە رێكەوتن،ئەگەر مەسەلە لێدوان بیت دەتوانم لێدوانێكی وابدەم هەموو راگەیاندنەكان روو لەمن بكەن،بەڵام ئێمە وەكو كورد ئەوكارانە ناكەین“.
پەرلەمانتارەكەی پارتی راشیگەیاند”ئیستا شەری سوننە و شیعە دەستی پێكردوەو سعودیە سەرپەرشتی ئەو شەڕە دەكات دژی شیعە،ئەوان دەڵێن كوردیش كەوتوەتە ئەو تەحالوفەوە،بەڵام ئێمە وەكو كورد لەگەڵ هیچ تەحالوفێك دانین و ئێمە خاوەن قەزیەێكی نەتەوەین و نامانەوێت كێشەیەكی ئایدۆلۆژیمان هەبێت چونكە ئەگەر بكەوینە مەسەلەی ئایدۆلۆژیەت ئێمە كوردی شیعەشمان هەیە ئەوكاتە كێشەمان بۆ دروست دەبێت“.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد”ئێمە لەگەڵ بەغدا تەنسیقمان هەیە بۆ ئەوەی شەڕی داعش بكەین چونكە داعش هەڕەشەیە لەسەر هەموومان،بەڵام ئێمە هەڕەشەی تریشمان هەیە وەكو ئەو میلیشیاتە شیعانەی كە لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەت دانین و كاری زۆر خراپ دەكەن و ئەمانەش هەڕەشەن بۆ سەر هەرێمی كوردستان و پڕۆسەی سیاسی لە عێراق“.
سه‌باره‌ت به‌پارێزگای كه‌ركوكیش پەرلەمانتارەكەی لیستی بەدر وتبوی”ئه‌و پارێزگایه هه‌مو نه‌ته‌وه‌كانی له‌خۆ كۆكردوه‌ته‌وه‌و بۆ خۆی عیراقێكی بچوكه، بۆیه مافی هه‌رێم نییه داوا بكات كه به‌شێكه له‌كوردستانی عیراق‌و ئه‌و كاره له‌به‌رژه‌وه‌ندیاندا نییه“.
لەبارەی ئەم قسەیەی پەرلەمانتارەكەشەوە عەرەفات كەڕەم بۆ نوچەنێت ئاشكرای كرد كە”راستە كەركوك لەهەموو نەتەوەكان پێكهاتوە،بەڵام ئێمە دەستورمان هەیە و ئەگەر ئیلتیزام بەدەستورەوە نەكەن یەك پارچەیی عێراق نامێنێت و پارچە پارچە دەبێت،ماددەی 140 هەیە و هیچ دەسەڵاتێك ناتوانێت ئەو مادە دەستوریە دەستكاری بكات نە بەلێدوانی پەرلەمانتار و سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران ناتوانرێت ئەو مادە دەستوریە ئیلغا بكرێتەوە دەبێت جێبەجێ بكرێت،كەركوك بەشێكە لەهەریمی كوردستان و دەبێت بشگەڕێتەوە سەر هەرێمی كوردستان و ئێستاش عەمەلیەن كەركوك گەڕاوەتەوە سەر هەرێمی كوردستان تەنها كێشەیەكی قانونیمان ماوە و هەموو شۆڕشەكانی كوردیش لەسەر كەركوك تێكچونە بۆیە ئێمە بەهیچ شێوەیەك مساوەمە لەسەر شاری كەركوك ناكەین“.
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی”دەوڵەتی یاسا و مالیكی بوونە هۆكاری ئەوەی كە ماددەی 140 جێبەجێ نەكرێت“.