نوچەنێت.تایبەت:
په‌رله‌مانتاریچكى كورد له‌وه‌ڵامى په‌رله‌مانتارێكى عه‌ره‌ب ده‌ڵێ” خراپترین شت له عێراق وشیار زێبارى نییه. خراپییه‌كه ئه‌و پاره دزراوانه‌ن كه نه‌توانراوه كه‌شف بكرێت”.
دوای ئەوەی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هه‌یسه‌م جه‌بوری به‌رنامه‌یه‌کی که‌ناڵی سۆمه‌ریه‌دا رایگه‌یاند”خراپترین شت له‌حکومه‌تی عێراقیدا ئه‌وه‌یه که هۆشیار زێباری وه‌زیری داراییه، ئه‌و شایسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ردنی هیچ وه‌زاره‌تێک نییه”.لەبەرامبەریشدا پەرلەمانتارێكی پارتی زۆر بەتوندی وەڵامی دەداتەوە“.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رای عێراق ده‌ڵێت”ئێمه تا ئێستاش به‌ده‌ست که‌می پاره‌ی نه‌ختینه (سیوله) ه‌وه‌و خراپ به‌ڕێوه‌به‌ردنی ئه‌و پارانه‌وه ده‌ناڵێنین‌و ده‌بێت عه‌قڵێکی گه‌وره هه‌بێت بۆ سود وه‌رگرتن له‌و پارانه“.
هۆشیار زێباری،ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر پشکی کورد پۆستی وه‌زیریی دارایی له‌کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی عێراقیدا به‌سه‌رۆکایه‌تی عه‌بادی پێ دراوه‌و پێشتریش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بوه.
لای خۆیەوە ئەشواق جاف،پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی کوردستان لە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت بەتوندی وەڵامی ئەو پەرلەمانتارەی دایەوەو راگەیاند”خراپترین شت لەو حكومەتەی ئێستای عێراقی ئەوەیە كە نەیتوانی ئەو پارانەی كە لەماوەی پێشوو دزراون كەشفی بكات،ئەو گەندەڵیەی كەكراوە ئاشكرای بكات،پەرلەمانیش نەیتوانی پەنجە بخاتە سەر ئەوشوینەی كە پارەكەی لێبراوە،دەمەوێت ئەو پەرلەمانتارە وەڵامم بداتەوە كوا ئەو پارانەی تاڵان كراون لەماوەی رابردو؟كوا بودجەی 2014؟ كێ تەحقیقی تێداكرد؟ئەگەر راست دەكەن بائەو پارانە بهێنەوە بۆ ئەوەی سیولەمان هەبێت بۆ ئەوەی وەزیر بتوانێت تەسەروفی پێوەبكات“.
ئەو پەڕلەمانتارەی کورد،دەشڵێت”خراپترین شت ئەوەیە كە تائێستا حكومەت و پەرلەمانی عێراقی موناقشەی حیسابی خیتامیان نەكردوە لە ناو پەرلەمان“.
ناوبراو رونیشیكردەوە”خراپترین شت لەحكومەتی عێراقی ئەوەیە كەگەندەڵ كاران نادرێنە دادگا“.
ئەشواق جاف راشیگەیاند”ئەو پەرلەمانتارە كە پێویستی بەعەقڵێكی گەورە هەیە بۆچی عەقڵی خۆیان لەلیژنەی دارایی و وەربەرهێنان بەكارناهین پێویستە ئەوان و ئەو وەزارەتانەی پلان بۆ گەشەكردنی ئابوری دادەنین چاودێری بكەن،بەڵام ئەوان هەموویان دەیانەوێت ئەو تۆمەتە لەسەر خۆیان لاببەن و بیخەنە سەر یەكێتی تر ئەمەش خراپترین شتە لە پڕۆسەی سیاسی ئەمڕۆی عێراق“.
وتیشی”وەزیرەكەی كورد هاتوەتە سەر خەزینەێكی بەتاڵ لەكاتێكدا هۆشیار زێباری هیچ كەمتەرخەمێكی نەكردوە“.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی دەشڵێت”بەداخەوە لەجیاتی ئەوەی بڵێن فڵان كەس خەزینەی دەوڵەتی تاڵان كردوە ئەوان دەڵێن وەزیرەكە باش نییە،من دەڵێم نەخێر ئەگەر ئەوان راست دەكەن چونكە خۆیان باش دەزانن كێ خەزێنەی دەوڵەتی تاڵان كردوە پێویستە بچن پارەكان بێننەوەو بیخەنەوە خەزینەی دەوڵەت بۆ ئەوەی وەیزی دارای بتوانێت تەسروفی پێوە بكات“.
راشیگەیاند”میللەتی عێراق ئەمڕۆ باجی ئەوە دەدات كە خەزینەی دەوڵەت تاڵان كراوە“.