نوچه نێت
وه‌ك ده‌رده‌وێت میلیشیاى حوسى له یه‌مه‌ن له رێكه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران نیگه‌ران بن كه ئێواره‌ى دوێنێ راگه‌یاندرا. بۆیه رێكخراوى ئه‌نساڕالله كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كۆمه‌ك ده‌كرێت پێیانوایه ئه‌وان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌كرێنه قوربانى، بۆیه ئه‌وه‌ى ئێران پابه‌ندى خۆى به رێكه‌وتنه‌كه‌وه نیشان بدات.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له میلیشیاى حوسییه‌كان له‌یه‌مه‌ن بۆ سایتى ئیلافیان ئاشكرا كردووه كه نائومێدیه‌یه‌ك له‌لایه‌ن حوسییه‌كان دروست به‌وه به‌راگه‌یاندنى ئه‌و رێكه‌وتنه‌ى كه له‌نێوان ئێران و وڵاتانى رۆژئاوا له‌باره‌ى به‌رنامه‌ى ئه‌تۆمى ئێرانه‌وه ئه‌نجام دراوه.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كان روونیان كردۆته‌وه حوسییه‌كان هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن ئێران حوسییه‌كان بكاته قوربانى رێكه‌وتنه‌كه ئه‌مه‌ش وه‌ك پابه‌ندبونێك به رێكه‌وتنه‌كه‌وه. پێشتر حوسییه‌كان سودیان له‌و دژایه‌تى نێوان ئێران و رۆژئاوا وه‌رگرتبوو بۆیه كۆمه‌كى ماددى و مه‌عنه‌ویان له‌تاران وه‌رده‌گرت.
شاره‌زایانى سه‌ربازیى پێیانوایه ئه‌و هه‌سته‌ى سه‌رانى حوسى كاردانه‌وه‌ى خراپى له‌رووى سه‌ربازییه‌وه به‌سه‌ر چه‌كدارانى حوسى ده‌بێت كه‌له چه‌ندین به‌ره‌وه له‌باشوورى یه‌مه‌ن شه‌ڕ ده‌كه‌ن ، به‌دووریش نازانرێ پاشه‌كشه بكه‌ن.
حوسییه‌كان له رێكه‌وتنى نێوان ئێران و ئه‌مریكا نیگه‌رانن
0
Share.