نوچه نێت
ئه‌مه‌ن زه‌واهیرى رێبه‌رى رێكخراوى تیرۆریستى قاعیده به‌و ئاراسته‌یه ده‌چێت واز له‌ده‌سه‌ڵاتى خۆى بهێنێ و قاعیده هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
دوێنى هه‌ندێك زانیارى دزه‌ى كردووه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌یمه‌ن زه‌واهیرى رێبه‌رى قاعیده به‌ره‌و ئاراسته‌ى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى قاعیده ده‌چێت. بۆ ئه‌وه‌ى بوار به‌وه بدات كه گروپه‌كانى قاعیده له‌وڵاتان له‌گه‌ڵ گروپه لۆكاڵییه‌كان وڵاتان یه‌كبگرن یان بچنه ریزه‌كانى داعشه‌وه. كه له‌لایه‌ن ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى رێبه‌رایه‌تى ده‌كرێت. به‌مه‌ش ئه‌یمه‌ن زه‌واهیرى لاپه‌ره‌ى ئه‌و رێكخراوه تیرۆریسته داده‌خات كه ناوى قاعیده‌یه و له‌ساڵى 1987 له لایه‌ن ئوسامه بن لادن له ئه‌فغانستان دانراوه.
ئه‌و زانیارییانه له‌رۆژنامه‌ى حه‌یات بڵاوكراوه‌ته‌وه. بۆ ئه‌و زانیاریانه رۆژنامه‌ى حه‌یات ئه‌ندامێكى پێشووى قاعیده‌ى دواندووه. كه ناوى ئه‌یمه‌ن دینه. پێشتر سیخورى هه‌واڵگرى به‌ریتانیا بووه. ئه‌یمه‌ن دین ده‌ڵێ” جه‌بهه‌ى نوسڕه كه لقێكى قاعیده‌یه له سوریا به حه‌ره‌كه‌ى ئه‌حراى شام و گروپى دیكه‌ى ئیسلامى توندڕه‌وى راگه‌یاندووه. ئه‌وان ده‌یانه‌وێ به‌یه‌كه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى رێكپوێك به پێى پلانێكى پێشینه له قاعیده جیا ده‌بنه‌وه. ئه‌یمه‌ن دین كه ئێستاش په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ گروپه تیرۆریستیه‌كان ماوه. ده‌ڵێ” چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌حرارى شام وتوویانه: هاوپه‌یمانمان له جه‌بهه‌ى نوسڕه پێیان راگه‌یاندووین كه رێبه‌رى قاعیده به‌نیازه واز له‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى خۆى بهێنى” ئه‌وه‌شى روونكردۆته‌وه ئه‌و بریاره له‌داوى گه‌شه‌كردنى داعش دێت له‌سوریا و میسر و لیبیا و عێراق و نیچیریا و یه‌مه‌ن.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى پێشووى قاعیده كه ئه‌یمه‌ن دینه ئه‌وه روون ده‌كاته‌وه كه‌لقه‌كانى رێكخراوه تیرۆریستیه‌كه و په‌یوه‌ست بوونیان به قاعیده بۆته بارگرانى به‌سه‌ر رێكخراوه‌كه نموونه‌ى ئه‌وه‌ى ئێستا نوسڕه و قاعیده له جه‌زیره‌ى عه‌ره‌ب و یه‌مه‌ن رووده‌دات. بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌وان له‌قاعیده جیاببنه‌وه ئه‌وا ده‌توانن هاوپه‌یمانى دیكه به‌ستن و پرۆژه‌ى ئیماره‌تیان هه‌بێت له باكوورى سوریا. ئه‌ویش به‌دیاكراوى له شارى ئه‌دلبه.
دواى كوشتنى ئوسامه بن لادن له پاكستان ئه‌یمه‌ن زه‌واهیرى رابه‌رێتى قاعیده گرتۆته ئه‌ستۆ. ئه‌و هه‌وڵى داوه پانتاى گه‌شه‌كردنى ئه‌و رێكخراوه تیرۆربیستیه زیاد بكاتز جولانه‌وه‌ى لاوانى له كۆتایى 2011 له سۆماڵ دامه‌زران هه‌روه‌ها له ئه‌یلولى 2014 رێكخراوێكى دیكه له نیمچه دوورگه‌ى هیند دامه‌زراند. به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنى داعش كێشه زیاتر به‌ره‌و رووى قاعیده ده‌بێته‌وه به‌تایبه‌تى له‌سوریا. سه‌ره‌راى ئه‌مه‌ش داعش توانیویه‌تى گروپه تیرۆریستیه‌كانى دیكه بۆ خۆى رابكێشێ.
ئه‌یمه‌ن زه‌واهیرى دوو بڕیارى گه‌وره ده‌دات
0
Share.