سەركردەیەكی یەكێتی: مەكتەبی سیاسی رۆڵی‌ نەماوەو لەپشتیەوە بڕیاردەدرێت

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی دەڵێت: بڕیارەكانی‌ مەكتەبی سیاسی یەكێتی جێبەجێناكرێت ‌و لەپشت ئەوانەوە بڕیاردەدرێت، بەمەش رۆڵی جارانی نەماوە.

بەرزان ئەحمەد كوردە ئەندامی‌ سەركردایەتی‌ یەكێتیی‌ نیشتیمانیی كوردستان لەچاوپێكەوتنێكی لەگەڵ گۆڤاری‌ «شار»دا باسی‌ بارودۆخی‌ ناوخۆیی‌ یەكێتی‌‌و پەیوەندیی‌ لەگەڵ لایەنەكانی‌ تر دەكات، بەتایبەتی‌ بزووتنەوەی‌ گۆڕان.

لەبارەی‌ راگیرانی‌ كۆبوونەوەكانی‌ مەكتەبی‌ سیاسیی‌ حیزبەكەیەوە پێیوایە دەبوو لەم بارودۆخەدا مەكتەبی‌ سیاسی‌ رۆڵی‌ بەرچاوی‌ هەبوایە،لەگەڵ ئەوەشدا دان بەوەدا دەنێت كە مەكتەبی‌ سیاسی‌ رۆڵی‌ جارانی‌ نەماوەو لەپشت ئەوانەوە بڕیار دەردەكرێت.

ئەوەندەی‌ پەیوەندی‌ بەلیژنەكانی‌ چاكسازیی‌ یەكێتییەوە هەیە روونی‌ دەكاتەوە دەڵێت «ئەو بابەتانەی‌ كە لیژنەیان بۆ دروستكراوە هۆكاری‌ كێشەكانی‌ ناو یەكێتیمانە، هەندێك ئۆرگان‌و دامودەزگا هەیە دەبێ‌ هی‌ هەموو یەكێتییەكان بێ‌، دەبێ‌ هەموو یەكێتی‌ بەهی‌ خۆی‌ بزانێت، بەڵام بەداخەوە وا نییە».

بەرزان ئەحمەد كوردە رەخنە لەدواكەوتنی‌ كۆنگرەی‌ یەكێتی‌ دەگرێت‌و دەڵێت «لەكۆبوونەوەیەكی‌ سەركردایەتیدا كە سەركردایەتییەكەی‌ بەبڕیاری‌ پلینیۆم شەرعیەتی‌ نەمابوو كۆنگرە دواخرا».

روونیشیدەكاتەوە كە ئەم حاڵەتە ناڕەزایەتییەكی‌ زۆری‌ دروستكردووە لەناو ئۆرگانەكان، چونكە یەكێتی‌ ئۆرگانەكانی‌ شێواوە.

ئەو ئەندام سەركردایەتییەی‌ یەكێتی‌ دەڵێت: ئاڕاستەیەك لەناو یەكێتیدا هەیە حەز دەكات هەموو شتێ هەر بەبەڵێ‌ بكرێن‌و چاوپۆشی‌ لەناعەدالەتی‌‌و بەهەدەربردنی‌ سەروەت‌و سامانی‌ یەكێتی‌ بكرێت «چونكە ئێستا كۆمەڵێك هەموو شتێكیان مسۆگەرەو كۆمەڵێكیش هیچ دەسەڵاتێكیان نییە».

هەروەها باس لەسەردانی‌ بەرپرسەكانی‌ یەكێتی‌ دەكات بۆ لای‌ رێكخەری‌ گشتیی‌ بزووتنەوەی‌ گۆڕان‌و دەڵێت «ئێمە لەگەڵ گۆڕان مێژوویەكی‌ دوورو درێژی‌ هاوبەشمان هەیە، هەربۆیە تاكو لێك نزیك بین گەلەكەمان قازانج دەكات». دەشڵێت «گۆڕان نایانە‌وێت لایەنگیری‌ بكەن لەكێشەكانداو ئەوەندەی‌ زانیومانە پێیان خۆشە یەكێتی‌ یەك‌و یەكگرتووبێ‌».

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com