پەرلەمانتارێكی پارتی: حەشدی شەعبی لە سوپای عێراق زیاتر چەکی دراوەتێ

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
پەرلەمانتارێكی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ حەشدی شەعبی چەکی لە سوپای عێراق زیاتر دراوەتێ؛ ڕاستە لێرەولەوێ شەڕی داعش دەکەن، بەڵام کێ دەڵێ دوایی یاخی نابن؟

ئەردەڵان نوورەدین،پەرلەمانتارێكی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی‌ فەرمی حیزبكەی راگەیاندوە”هێزی پێشمەرگە و هێزە سوننەكان داوای چەكی زیاتر لە حكوومەتی عێراق دەكەن، بەڵام حكوومەت دەڵێ ئەوەندە چەكەمان نییە بەشی هەمووانی لێ بدەین؛ جا خۆ شەڕەکە زیاتر هێزی پێشمەرگە دەیکات، کەچی حكوومەتی عێراق ناكات!”

ئەردەڵان وتیشی”حەشدی‌ شەعبی لە سوپای عێراق پڕچەكترە؛ بە حیسابی حكوومەتی عێراق، حەشدی ‌شەعبی شەڕکەری چاکن، هیچیش وا نییە؛ خۆی سوپای عێراق هەموو تیرە و نەژادێکی تێدایە، کەچی متمانەیان پێ نییە و، پشتیان بە حەشدی ‌شەعبی بەستووە؛ (عەبادی) خۆیشی هەر وا بیر دەکاتەوە بۆیە لە باتی سوپای عێراق، هەر خەریکی پڕچەککردنی ‘حەشدی ‌شەعبی’ـیە، بەڵام (عەبادی) چاکی لێ حاڵی نەبووە، ئاخر حەشدی‌ شەعبی هێزێكی ڕێكخراو نییە و، کەینێ بیەوێت هەڵدەگەڕێتەوە؛ كەس نازانێت سەر بە عێراقن یان بیانییەکان!”

ئەردەڵان نوورەدین ڕونی كردەوە كە ڕاستە حەشدی‌شەعبی لێرەولەوێ شەڕی داعش دەکەن، بەڵام کێ دەڵێ دوایی یاخی نابن؟ خۆ حكوومەتی عێراق دەسەڵاتی بە سەریاندا ناشكێت؛ جڵەویان بە دەست هەندێ بەرپرسی مەزەبی و ئایینییەوەیە و، هەر خەمی مەزەبیانە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com