نوچەنێت. پەیامنێر:
شەوی ڕابردوو بکوژی شەهید هوجام سورچی لە نێو شاری موسڵ کوژرا.
شەوی ڕابردوو “مووەفەق ئەسعە ئەسکەندەر” بکوژی شەهید هوجام سورچی لە نێو شاری موسڵ لە لایەن هێزێكی پارتیزانەوە کوژرا.
رۆژی ٢٦-١-٢٠١٥ چەكدارانی گرووپی تیرۆریستی داعش، دوای شەش مانگ لە دەستگیركردنی شەهید هوجام سورچی باوکی ١١ منداڵیان سەربڕی.
بە پێی زانیارییەکان ئەو چەکدارەی هوجام سورچی شەهید کرد ناوی (موەفەق ئەسعەد ئەسکەندەر) بوو و بەر لە هاتنی داعش، لەگەڵ دوو برای دیکەی لە قەزای بەردەرەش کاری نانەوایی دەکرد، لەگەڵ هاتنی داعش بۆ موسڵ شارۆچکەی بەردەرەشیان بەجێهێشتوو و چوونەتە موسڵ.
پێشتر یەکێک لە براکانی موەفەق، بە ناوی “مووسا ئەسعەد ئەسکەندەر” کە پلەی ئەمیری لە ریزەکانی داعشدا هەبوو، لە هەڵمەتی ئازادکردنی زومماردا لە لایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە کوژراوە.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥-٣-٢٠١٥ له ناحیه‌ی رۆڤیای سه‌ربه قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر و كه‌سایه‌تی و ده‌زگاكانی حكومه‌ت، په‌رده له سه‌ر په‌یكه‌ری شه‌هید هوجام سورچی لادرا.