نوچەنێت.هه‌ولێر:
مه‌لا به‌ختیار،رایدەگەێنێت،ئه‌گه‌ر هه‌ر وشه‌یه‌ك به‌ناوی منه‌وه بڵاو كرابێته‌وه،كه گوایه پاشگه‌زم، ئه‌وه راست نییه. چونكه له‌یه‌ك میللیمه‌تری كۆنفرانسی دابڕان پاشگه‌زنیم و رۆژگاریش له‌به‌رده‌مماندایه.
مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، لەكۆرێكدا كە ناوه‌ندی رۆشنگه‌ری چاودێڕ و رێكخراوی دابڕان، بۆیان سازكردبوو رایگەیاند:ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی له‌په‌رله‌مان، له‌سایته‌كان، سۆشیال میدیا، له‌شه‌قامه‌كان، هه‌رچییه‌كیان له‌سه‌ر دابڕان و كه‌سایه‌تی خۆم وت، تۆزقاڵێك كاردانه‌وه‌ی له‌لام دروست نه‌كردووه، نه‌ك تۆزقاڵێكیش، به‌ڵكو میللیمه‌ترێك له‌بنچینه‌كانی رۆشنگه‌ری هاوچه‌رخ، من بۆ دواوه نابات”.
وتیشی: ئایینسازه‌كان چاكسسازی له‌ئایین، له‌تێكسته پیرۆزه‌كاندا ناكه‌ن، نه‌ك له‌پیرۆزی خوا، به‌ڵكو چاكسسازی له‌و ته‌شریع، فقه و بڕیاره ناڕاستانه‌ی كه درێژایی مێژوو، به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئایینی مه‌سیحییه‌وه، هاتونه‌ته ئاراوه.
له‌درێژه‌ی بابه‌ته‌كه‌یدا، مه‌لا به‌ختیار، جه‌ختی له‌بیروباوه‌ڕی خۆیشی به‌رامبه‌ر خودا‌و قورئان و پێغه‌مبه‌ر كرده‌وه‌و به‌بیروباوه‌ڕی ئه‌م سات و كاته‌شی نه‌زانی،به‌ڵكو بۆ رابردووی گێڕایه‌وه‌و رایگه‌یانده‌وه كه “خودا‌و قورئان و پێغه‌مبه‌ر، له‌لای ئێمه هێڵی سورن” و رونیكرده‌وه كه “به‌بڕواو به‌رۆشنی ئه‌وه ده‌ڵێم، چونكه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌مینه‌دا شتێك، كه‌سێك شك نابه‌م لێی بترسم، نه له‌پله‌و پایه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌م ده‌ترسم، نه‌له‌جه‌سته‌م ده‌ترسم، نه له‌هه‌ڕه‌شه ده‌ترسم” و وتیشی”ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی لێكردووم له‌فه‌یسبوك باشده‌زانم كێیه! ده‌زانم كه كوڕی جاش بووه و له‌گه‌ڵ حه‌ره‌س قه‌ومییه‌كان بووه، له‌كاتێك له‌هه‌موو بنه‌ماڵه‌كه‌مدا خائینێك نادۆزیته‌وه، بۆیه شكاتی ره‌سمی لێده‌كه‌م”.
مه‌لا به‌ختیار، راشیگه‌یاند “ئه‌گه‌ر هه‌ر وشه‌یه‌ك به‌ناوی منه‌وه بڵاو كرابێته‌وه، كه گوایه پاشگه‌زم، ئه‌وه راست نییه. چونكه له‌یه‌ك میللیمه‌تری كۆنفرانسی دابڕان پاشگه‌زنیم و رۆژگاریش له‌به‌رده‌مماندایه.
مه‌لا به‌ختیار وتیشی: ئێوه ئاڕاسته‌ی خۆتان پیرۆز بێ و ئێمه‌ش ئاڕاسته‌ی خۆمان پیرۆزمان بێ.