نوچەنێت-عەرەبییە
راپۆرتێك كە لەلایەن سەنتەری جیهانیی بۆ توێژینەوەكانی بواری گەشەكردن دەرچووە دەڵێ لەدوای ساڵی 2003 وە عێراق پارەیەكی ئێجگتر زۆری بەهەدەر داوە.
ئەو رێكخراوە كە بارەگاكەی لە لەندەنە دەڵێت سندوقی گەشەكردنی عێراق كە ساڵی 2003 دامەزراوە بۆ دهاتەكانی فرۆشی بەرهەمە نەوتییەكان، داهاتەكەی لەساڵی 2009 گەیشتبووە 165 ملیار دۆلار. بەڵام گەندەڵی ئێجگار گەورە لەو داهاتەدا روویدا، بەجۆرێك تەنیا تەنیا ساڵی 2003 دا بڕی 17 ملیار دۆلاری تێدا ون بوو، لە ساڵی 2010 شدا 40 ملیاری دیكەی تێدا ونبوو.
راپۆرتەكە دەڵێت خراپ بەڕێوەبردن و گەندەڵی دارایی و كارگێریی وای كرد لەو داهاتەگەورەیە لەساڵی 2012 دا تەنیا 18 ملیار دۆلار بمێنێتەوە.
ساڵی 2013ش بڕەكە تەواو كەمی كرد و دابەزی بۆ تەنیا 7 ملیار دۆلار و نازانرێ ئەو 11 ملیارەی فەوتاوە چۆن و بەرەو كوێ رۆیشتووە.
بەپێی راپۆرتەكە، ئێستا هیچ بڕە پارەیەك لەو سندوقەدا نەماوەتەوە و تەنانەت پارەی پاشەكەوتكراوی بانكی ناوەندیی عێراقیش لەساڵی رابردوو دابەزی بۆ 68 ملیار دۆلار، لەكاتێكدا ساڵی 2013 بڕی ئەو پارەیە 76 ملیار دۆلار بوو.
بەپێی لێكدانەوەی ئەو نێوەندە جیهانییە لەساڵی 2003 وە عێراق 203 ملیار دۆلاری فەوتاندووە.