نوچه نێت
شاهبان گسانۆڤ كه به‌ره‌گه‌ز خه‌ڵكى داغستان له‌دایكبووى 1990, سه‌ركرده‌ى گروپێكى مافیایى بووه و دواتریش به‌یعه‌تى بۆ داعش كردووه. دوێنێ كوشتنى ئه‌و له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى روسیا راگه‌یاندرا.
ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى رووسیا رایانگه‌یاند كه شاهبانیان كوشتووه. كردارى كوشتنى شاهبان له شارى حسافیۆرتى رۆژئاواى داغستان بووه. وه‌ك له‌ڤیدیۆیه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت شاهبان له باڵه‌خانه‌یه‌ك گیر بووه هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌مارۆى ده‌ده‌ن و ده‌یكوژن. شاهبان پێشتر سه‌رۆكى گروپێكى مافیایى بووه دواتر په‌یوه‌ندى به‌داعشه‌وه كردووه. ماوه‌یه‌ك داعش لایه‌نگران له‌داغستان و وڵاتانى دیكه ئاسیاى ناوه‌ڕاست زیاد ده‌بێت و به‌شێوه‌یه‌ك مه‌ترسى بۆ چه‌ندین وڵات دروست كردووه.
به‌ڤیدیۆ: بچووكترین ئه‌میرى داعش ده‌كوژرێت
0
Share.