نوچەنێت.هه‌ولێر:
فۆئاد حسێن هەواڵێك سه‌باره‌ت به ناجێگیربوونی باری ته‌ندروستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رەتدەكاتەوەو دەڵێت،باری ته‌ندروستی بارزانی زۆر باشه و هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی نییه.
دەقی راگەیەنراوەكە:
دوابه‌دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵێك له هندێك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن سه‌باره‌ت به ناجێگیربوونی باری ته‌ندروستی به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان،به پێویستی ده‌زانین بۆ رای گشتی رایبگه‌ینین كه باری ته‌ندروستی به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان زۆر باشه و هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی نییه ، و ئه‌مرۆ (2/4/2015) به‌ڕێزیان به‌شداری كردووه له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی (پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆ كتێب) به‌ڵام به‌هۆی تووشبوون به نه‌خۆشی (هه‌ڵامه‌ت) و گرفت له ده‌ربڕینی ده‌نگی،نه‌یتوانیوه له مه‌راسیمه‌كه‌دا ووتار پێشكه‌ش بكات .
و هه‌روه‌ها به‌ڕێز سه‌رۆكی ده‌زگای (المدی) بۆ راگه‌یاندن و رۆشنبیری و هونه‌ر له ووتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌م بابه‌ته كردووه .
له كۆتاییدا دووباره جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه سوپاس بۆ خوای گه‌وره و میهره‌بان كه باری ته‌ندروستی به‌ڕێز سه‌رۆك بارزانی زۆر باشه .
فۆاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
2/4/2015