نوچەنێت.ههولێر:
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ـی 4ـی 2015 مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەیەمین پێشانگای ساڵانەی نێودەوڵەتیی كتێبی لە شاری هەولێر كردەوە.
ئەم پێشانگایە لە ژێر چاودێریی بارزانی و بە بەشداری زیاتر لە 200 دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە و ناوەندی ڕۆشنبیریی جیهانی و عەرەبی و ناوچەیی و عێراقی و كوردستانی كرایەوە. پێشانگاکە لەلایەن دەزگای ئەلمەدا و بە سپۆنسەریی چەند کەناڵێکی ڕاگەیاندن بەڕێوە دەچێت و زیاتر لە ٧٠٠ هەزار ناونیشان کتێب نماییش کراون.