پارتی: لە هەڵەبجە بێبەش بكرێین، لە ئیدارەی سلێمانی دەكشێینەوە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

سەرۆكی لیستی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، باس لە پشكی پارتی لە شارەكەدا دەكات و دەڵێت: “بەپێی دەنگەكان پۆستمان پێ نەدراوە”. ئاماژەیش دەدات كە، ئەگەر لە هەڵەبجە بێبەش بكرێن، لە ئیدارەی سلێمانی دەكشێنەوە.

سەرۆكی لیستی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی (زیاد كاكەڕەزا) بە ماڵپەڕی فەرمی راگەیاندوه‌”لیستی پارتی لە سلێمانی پڕۆژەیەكی بۆ بەدواداچوونی سەرجەم ئەو پڕۆژانە ئامادە كردووە كە پێشتر لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئەنجام دراون و دەبێت سەرجەم هەڵە و كەموكورتییەكان دەستنیشان بكرێن و بەدواداچوون بكرێت، چونكە ناكرێت ئێمە بە تەنیا سەرقاڵ بین بە كاری ئەو لیژنانەی كە بۆ پارێزگا دانراون، لە ماوەی رابردوویشدا سكاڵایەكی زۆری هاووڵاتیانمان پێ گەییشتووە، كە لەسەر چۆنیەتیی پڕۆژەكان و خزمەتگوزاریی شارەكە بەرزیان كردووەتەوە بۆ پارێزگا، بۆیە لە ماوەی داهاتوودا دەست بە وەرگرتن و بەدواداچوونی سكاڵاكان دەكرێت”.

سەرۆكی لیستی پارتی وتیشی”ئەوەی لە سلێمانی بە پارتی دراوە، كەمە و لە ئاست قەبارەی ئەو دەنگانەدا نییە كە پارتی لە سنوورەكەدا بەدەستی هێناون، ئێستایش دەیانەوێت لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە ستەمێكی دیكە لە پارتی بكرێت بەوەی بێبەش بكرێن لە پۆستەكان، بۆیە لێرەوە ڕایدەگەیەنین ئەگەر پارتی لە هەڵەبجە بێبەش بكرێت، ئێمە لە سلێمانی دەكشێینەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com