لیژنەکەی پەرلەمان: پێشتر هیچ ناکۆکيێك لەنێوان ئەو سێ پەرلەمانتارەدا نەبوە

0

نوچەنێت.سبەى:

لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌روداوه‌كه‌ی 25/3/2015 ی په‌رله‌مانی کوردستان، راپۆرتی خۆیان سەبارەت بە روداوی هێرشکردنە سەر پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵح بڵاوکردەوەو سەرۆکایەتی پەرلەمانیش دوا بڕیار لەوبارەیەوە دەدات.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە فەخرەدین قادر، سەرۆکی لیژنەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە پەرلەمان، ناوەرۆکی راپۆرتی لیژنەکەی سەبارەت بە روداوی هێرشی دو پەرلەمانتاری پارتی بۆ سەر عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری گفراکسیۆنی گۆڕان ئاشکراکرد، کە لە هەشت خاڵ پێکهاتوەو، وتیشی: لیژنەکەمان بۆ لێکۆڵینەوەو بەدواداچونی راستییەکان بوە لەسەر ئەو روداوەی لە پەرلەمان رویداوە.

ئاماژەی بە خاڵەکانی راپۆرتەکەش کردو وتی: پێشتر هیچ پێشینەیەکی کێشەو ناکۆکی لەنێوان ئەو سێ پەرلەمانتارەدا نەبوە، لەکاتی هێرشی ئەو دو پەرلەمانتارەشدا، کامێراکانی چاودێری ناو هۆڵی پەرلەمان وەک پێویست کاریان نەکردوە.

سەرۆکی لیژنەکە ئەوەشی ئاشکراکرد، پاش ئەوەی گوێیان لە عەلی حەمە ساڵح و هەردو پەرلەمانتاری شاهید (زانا عەبدولرەحمان و سۆران عومەر) گرتوە، بەڵام دو پەرلەمانتارەکەی پارتی نازم کەبیر و مەردان خدر ئامادە نەبون بێنە بەردەم لیژنەکە.

لە کۆتاییشدا ئاماژەی بەوەکرد، کە ئەوان راپۆرتی خۆیان بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بەرزدەکەنەوە بۆ یەکلاییکردنەوەی روداوەکەو دوا بڕیار لەوبارەیەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com