سەرۆكی فەڕەنسا‌و وەزیری پێشمەرگە كۆبوونەوە .. چەك بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە دەكات

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
سەرۆكی فەڕەنسا‌و وەزیری پێشمەرگە كۆبوونەوە و فەڕەنسا بەڵێنیدا بەرەوانەكردنی چەك بۆ هەرێمی كوردستان.

بەپێی‌ هەواڵێكی‌ سایتی فەرمی بزووتنەوەی‌ گۆڕان ئەمڕۆ”چوارشەممە مستەفا سەید قادر، وەزیرى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێم و شاندێکى یاوەرى لە کۆشکى ئەلێزى لە پاریسى پایەختى فەڕەنسا لەگەڵ فرانسوا هۆلاند، سەرۆکى فەڕەنسا و وەزیرى بەرگرى ئەو وڵاتە و چەند بەرپرسێکى دیکە و نوێنەرى حکومەتى هەرێم س کۆبونەوە“.

لەو کۆبونەوەیەدا مستەفا سەید قادر سوپاسى ئەو وڵاتەى کردوە و دواشى کردوە هاوکارى زیاترى هەرێمى کوردستان و هێزى پێشمەرگە بکەن لە شەڕى دژى داعشدا.

لاى خۆشیانەوە بەرپرسانى ئەو وڵاتە بەڵێنى هاوکارى بەردەوامیان داوە بۆ هێزى پێشمەرگە و لەو چوارچێوەیەشدا ئاماژە بەوە کراوە کە وەزیرى بەرگرى فەڕنسا سەردانى هەرێمى کوردستان دەکات.

دواتریش مستەفا سەید قادر، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا وەڵامى رۆژنامەنوسانی دایەوە و تێیدا ئامانجى سەردانەکەى خستەڕو، وتیشى :”لە کۆبونەوەکەماندا بەڵێنى پێدانى چەک و تەقەمەنیمان پێدرا”.

لەبارەى داواکارى بۆ رەوانەکردنى هێزى زەمینى وڵاتان بۆ بەرەکانى شەڕ لە سنورى هەرێى کوردستان وتى :”ئێستا راوێژکارى بەشێک لە وڵاتانى ناو هاوپەیمانێتى نێودەوڵەتى لە هەرێمى کوردستانن و هێزى پێشمەرگەى کوردستانیش بە ژمارەى پێویست لە بەرەکانى شەڕدا ئامادەن بۆ روبەڕوبونەوەى داعش و تەنها پێویستیان بە پاڵپشتى سەربازى و هاوکارى هەیە، بەڵام ئەگەر هەر وڵاتێکیش هێزى زەمینى بنێرێت بۆ رێنمایى و مەشق پێشوازى لێدەکەین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com