نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی ده‌ڵێت زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه دژی ئه‌وه‌ن كه مه‌سعود بارزانی جارێكی دیكه ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی بۆ درێژبكرێته‌وه‌و پێیوایه هه‌رلایه‌نێكیش بچێته‌ژێرباری هه‌نگاوێكی له‌وشێوه‌یه، “خۆكوشتنی سیاسی” ده‌كات.
له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ چه‌ند ساڵێكی دیكه، عه‌تا سه‌راوی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی به ئاوێنه‌ی رایگه‌یاند”هه‌رچه‌نده ئه‌و پرسه سه‌ركردایه‌تی سیاسیی بڕیاری لێده‌دات، به‌ڵام له‌ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند زۆرینه دژی ئه‌وه‌ین، من وه‌كو خۆشم پیرۆزكردنی شه‌خس شتێكی پڕوپوچ‌و بێمانیه، ناكرێت پێمانوابێت كه‌سایه‌تیه‌ك له‌حزبه‌كه‌مان گه‌وره‌تربێت‌و حزبه‌كه‌شمان له‌میله‌ته‌كه‌مان گه‌وره‌تربێت”.
ئه‌و ده‌ڵێت، “مایه‌ی شه‌رمه له‌ده‌سی بیست‌و یه‌كدا كه‌سانێك وابیربكه‌نه‌وه كه تاكه كه‌سێك داری سحری به‌ده‌سته، پێموایه ده‌بێت یه‌كێتی و گۆڕان پێكه‌وه بڕیاربده‌ن و ئه‌گه‌ر سیستمی سیاسیی نه‌كرێته په‌رله‌مانی‌و ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌سه‌رۆك نه‌سێنرێت، هه‌ركه‌س بیكات خۆكوشتنی سیاسی ده‌كات”.