نوچەنێت.هه‌ولێر:
له‌دانیشتنی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی كوردستان پڕۆژه یاسای سه‌ندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان په‌سندكرا .
سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه كه له چوار خاڵ پێكهاتبوو، خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای سه‌ندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان.
به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار كه بریتی بوو له به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای سه‌ندوقی كوردستان بۆ داهاته نه‌وتی و گازییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، كه له دانیشتنی پێشووتردا له ماده‌ی یانزه‌یه‌می پڕۆژه یاساكه وه‌ستابوون كه دوای زیادكردنی ماده‌یه‌ك له دانیشتنی دوێنێدا بۆ پڕۆژه یاساكه بوو به ماده‌ی دوانزه‌یه‌م كه تایبه‌ته به دابه‌شكردنی داهاته‌كانی سه‌ندوقه‌كه‌و به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه وه‌رگیراون كه له ژێر چاودێریی په‌رله‌مانی كوردستان و دیوانی چاودێریی داراییی هه‌رێمدا ده‌بن، دوای گفتوگۆكردنی و سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌وه و لادانی چه‌ند بڕگه‌یه‌ك له ماده‌كه و زیادكردنی چه‌ند بڕگه‌یه‌كی تر بۆ ماده‌كه وه‌ك دابینكردنی رێژه‌یه‌ك له‌و داهاته بۆ بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و بووژاندنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵی و دیاریكردنی بڕی 2 دۆلار له هه‌ر به‌رمیلێك بۆ ئه‌و قه‌زا و ناحیانه‌ی كه نه‌وتیان تێدا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، خرایه ده‌نگدانه‌وه و به كۆی ده‌نگ په‌سند كرا.
سه‌باره‌ت به ماده‌كانی (13و 14)ی پڕۆژه یاساكه‌ش كه تایبه‌ت بوون به حوكمه‌كانی كۆتایی به‌وه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران په‌یڕه‌وێك بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه ده‌ربكات ، هه‌روه‌ها دیاریكردنی هه‌یكه‌لی كارگێڕیی سه‌ندوقه‌كه به په‌یڕه‌وێك كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به هه‌ماهه‌نگی و راوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆ نه‌وت و گاز ده‌ریده‌كات له ماوه‌یه‌كدا كه له 45 رۆژ تێپه‌ڕ نه‌كات له رێكه‌وتی پێكهێنانی ده‌سته‌كه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه په‌سند كرا.
سه‌باره‌ت به ماده‌ی پانزه‌یه‌میش كه تیایدا هاتبوو (ده‌سته بۆی هه‌یه رێنمایی پێویست بۆ ئاسان جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه ده‌ربكات دوای په‌سندكردنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه)، ئه‌و پێشنیازه‌ش خرایه ده‌نگدانه‌وه و به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا.
پاشان پێشنیازكرا ماده‌یه‌كی تر بۆ پڕۆژه یاساكه زیاد بكرێت به‌وشێوه‌یه: (كۆی داهاتی نه‌وت و گاز كه پێش ده‌ركردنی ئه‌و یاسایه به ده‌ستهاتوون، ئه‌و یاسایه‌ی له‌سه‌ر په‌یڕه‌و بكرێت، به‌ڵام ئه‌و پێشنیازه ده‌نگی پێویستی نه‌هێنا و به زۆرینه‌ی ده‌نگ ره‌تكرایه‌وه.
سه‌باره‌ت به ماده‌كانی (15و 16) وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له راپۆرتی لیژنه‌ی هاوبه‌شدا هاتبوون كه تایبه‌ت بوون به كارنه‌كردن به هیچ یاسایه‌ك یان ده‌قێك یان بڕیارێك كه له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ئه‌و یاسایه ناكۆك بێت جێبه‌جێكردنی یاساكه له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی (وه‌قایعی كوردستان)، دوای ئه‌وه‌ی به جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه په‌سندكران.
پاشان هۆكاره‌كانی ده‌رچوواندنی یاساكه كه مه‌به‌ست لێی به دامه‌زراوه‌ییكردنی كه‌رتی نه‌وت و گازه به‌شێوه‌یه‌ك كه داهاته‌كانی پرۆسه‌ی نه‌وت به باشی كۆبكرێته‌وه و بنه‌مای شه‌فافیه‌تی تێدا پیاده بكرێت و هه‌روه‌ها كۆی یاساكه به جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه و په‌سندكران.
به‌م بۆنه‌یه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان پیرۆزبایی له خه‌ڵكی كوردستان كرد به‌هۆی په‌سندكردنی ئه‌و یاسایه و هیوای خواست كه له ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا ئه‌و یاسایه بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و خزمه‌تی زیاتر به خه‌ڵكی كوردستان بگه‌یه‌نێ و ده‌ستخۆشیشی له لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كرد بۆ ئه‌و ئه‌رك و ماندووبوونه‌ی له ئاماده‌كردنی راپۆرته‌كه‌یان و گفتوگۆكانی ناو هۆڵی په‌رله‌مان كێشایان.