نوچەنێت.هه‌ولێر:
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق،ده‌ڵێت “ڕاشكاوانه به عه‌بادیمان وتوه، ده‌بێت سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌موو عێراقیه‌كان بێت”، جارێكی تریش داوا له‌به‌غدا ده‌كات ئیلتزماته‌كانی به‌رامبه‌ر به پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ پێشمه‌رگه جێبه‌جێبكات.
نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی ئارام شێخ محه‌مه‌د ڕایگه‌یاند، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، له‌نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌شاری به‌غدا پێشوازیكردوه له خاتوو (لیندل ساكس) باڵیۆزی ئوسترالیا له‌عێراق.
له‌دیدارێكدا ئارام شێخ محه‌مه‌د،جه‌ختی له‌پێوێستی به‌رده‌وامی هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانی دژه داعش كردۆته‌وه بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ڕاشیگه‌یاندووه، گه‌ر هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانان نه‌بوایه سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆرستان كارێكی قورس بوو.
په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم‌و به‌غدا‌و كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه بوو، له‌باره‌یه‌وه جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌پرۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵدا، گرێكوێره‌ی زۆرێك له‌كێشه‌كانی ڕابردومان كرده‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه، پابه‌ندبون به‌ڕێكه‌وتنه‌كان وه‌ك پێویست نه‌بوه.
ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی له‌به‌رپرسانی به‌غداش گرت، له‌كاتێكدا پێشمه‌رگه به‌درێژایی زیاتر له هه‌زار كلم دژی تیرۆرستان ده‌جه‌نگێت، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق ئه‌و مافی ئه‌وانیشی خستۆته چوارچێوه‌ی ململانێكانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم‌و ئاماده‌نیه پشكی پێشمه‌رگه له‌بودجه‌ی فیدراڵی بدات، له‌كاتێكدا ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕێكه‌وتنی هه‌رێم‌و به‌غدایه.
ئاشكراشیكرد، ڕاشكاوانه به‌حه‌یده‌ر عه‌بادییان ڕاگه‌یاندوه، گه‌ر ده‌یه‌وێت سه‌ركه‌وتوبێت‌و هه‌ڵه‌كانی پێشخۆی دووباره نه‌كاته‌وه، ده‌بێت سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌موو عێراقبێت.