نوچەنێت.هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت سه‌ره‌ڕای رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر پۆسته‌كانی پارێزگای هه‌ولێر، به‌ڵام تاكو ئێستا به‌ته‌واوی ده‌نگیان له‌سه‌ر نه‌دراوه و یه‌كلایی نه‌كراونه‌ته‌وه.
عه‌بدولڕه‌حمان عومه‌ر سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به خه‌ندانی راگه‌یاند: “ماوه‌ی زیاتر له سێ مانگه به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌شت پۆست له پارێزگای هه‌ولێر بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان یه‌كلاكراوه‌ته‌وه، كه‌چی جگه له دوو پۆست ئه‌وانی تر نه‌هاتوونه‌ته ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ ده‌نگدان”.
وتیشی”جگه له پۆسته‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان تاكو ئێستا پشكی لایه‌نه‌كانی تری ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگا یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه، تاكو هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شداری حكومه‌ته خۆجێیه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر بكه‌ن”.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر پێشیوایه مانه‌وه‌ی ره‌وشی حكومه‌تی خۆجێیی هه‌ولێر به‌مجۆره به‌ستراوه‌ته‌وه به پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، چونكه لایه‌نی براوه له هه‌ولێر كه پارتی دیموكراتی كوردستانه چاوه‌ڕوانی ئه‌و پۆستانه‌ی خۆی ده‌كات كه له‌و دوو پارێزگایه به‌ریده‌كه‌وێت، بۆیه تاكو پۆسته‌كانی پارتی له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه بۆ پارتی یه‌كلانه‌كرێته‌وه پۆسته‌كانی هه‌ولێریش پڕناكرێنه‌وه”.