نوچەنێت.هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ده‌ڵێت،هه‌رێمی كوردستان پڕبوه له‌بانگخوای ئیسلامی،تائێستاش نازانرێت له‌چ ناوه‌ندێكی ئیسلامی و حكومی و پیشه‌ییه‌وه، شه‌رعیه‌ت و بڕوانامه و مۆڵه‌تی كاری بانگخوازیی وه‌رگرتوه.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی،به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێم،پۆستێكی له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوكردوتەوەو نوسیویه‌تی، ئەگەرچی نزیكەی 1400ساڵە ئاینی ئیسلام هاتۆتە كوردستان و نزیكەی 90%ی دانیشتوانی هەرێم موسڵمانن”كەچی لەم 20ساڵەی دواییدا هەرێمی كوردستان پڕ بوە لە(بانگخوازی ئیسلامی)كە هێشتا نازانرێ لەچ ناوەندێكی ئیسلامی و حكومی و پیشەییەوە شەرعیەت و بڕوانامە و مۆڵەتی كاری بانگخوازیی ئیسلامیان وەرگرتوە”ئەوەندەی لەبەرچاومانە بەشێكی زۆر لەو(بانگخوازە ئیسلامیانە)دوای راكێشانی سۆزی ئاینی و كاركردن لەسەر كەموكوڕیەكانی سستمی كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئیداری هەرێمی كوردستان”لەهەڵبژاردنەكاندا لەسەر لیستی حزبە سیاسیەكان خۆیان هەڵبژاردوە بۆ پەرلەمان و كایەی سیاسی و دوای ئەوەش ئیتر كاری بانگخوازیان لەبیرچۆتەوە.
نه‌قشبه‌ندی ده‌شڵێت:ئەمەش بەبۆچونی من یاریكردن و بازرگانیكردنە بەئاینی ئیسلام و پێویستە خەڵكی كوردستان لەمەودوا هۆشیاربێت”جگە لەوەش پێویستە وەزارەتی ئەوقاف و یەكێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان زەوابیت و پێورەر بۆ كاری (بانگخوازی ئیسلامی) لەهەرێمدا دابنێن چونكە بەشی زۆری ئەم(بانگخوازە ئیسلامیانە) شوێنە گشتیەكان و دامەزراوە حكومیەكان بۆ كارەكانیان بەكاردێنن كە ئەوەش پێچەوانەی یاسا و رێنماییەكانی پەرلەمان و حكومەتی هەرێم و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانە.