نوچه نێت
سیرجى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا له‌باره‌ى ململانێى نێوان عه‌ره‌ب و ئێران هۆشیارى ده‌دات و ده‌شڵێ”رووسیا هه‌موو هه‌وڵى خۆى ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى به‌ریه‌كه‌وتنى نێوانیان روو نه‌دات”.
به‌پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى نۆڤۆستى رووسى ئه‌مرۆ سیرجى لاڤرۆڤ هۆشیارى ده‌دات له‌وه‌ى جه‌نگێك له‌نێوان عه‌ره‌ب و ئێران له‌سه‌ر یه‌مه‌ن روونه‌دات. جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه رێگه نه‌درێت ململانێییه‌كانى سه‌ر یه‌مه‌ن ببێته ململانێى نێوان شیعه و سوننه. بۆ ئه‌مه‌ش به‌پێویستى ده‌زانێ چه‌كدارانى ئه‌نصارالله له باشوورى یه‌مه‌ن شه‌ڕه‌كانیان بوه‌ستێنن و هاوپه‌یمانانیش ده‌بێت هێرشه‌كانیان رابگرن. دواتریش هه‌وڵ بدرێت دانوستاندنى سه‌رۆكى یه‌مه‌ن و حوسییه‌كان ده‌ست پێ بكاته‌وه.