نوچه نێت
له‌ڤیدیۆیه‌كدا كه چه‌ندین چه‌كدارى داعش ده‌رده‌كه‌وێت باس له بازار كچ فرۆشتن ده‌كه‌ن. به‌پێكه‌نینه‌وه یه‌كێكیان ده‌ڵێ” ئه‌مڕۆ رۆژى بازاڕى كچ فرۆشتنه، كێ ده‌كڕێ و كێ ده‌فرۆشێ” ده‌نگه‌كان تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر ده‌بن، وه‌ك له‌ڤیدیۆكه ده‌رده‌كه‌وێت ده‌یان كه‌س له خانووه‌كه هه‌یه. یه‌ك ده‌ڵێ” من پێنج وه‌رقه ده‌ده‌م” یه‌كێكى دیكه هاوار ده‌كات ده‌ڵێ” تامر ئیزدییه‌كه‌ى تۆ مرد”. چه‌ندین قسه‌ى دیكه‌ى دوور له‌مرۆڤایه‌تى ده‌كه‌ن. ئه‌و ڤیدیۆیه له‌لایه‌ن كه‌ناڵى بخار بڵاوكراوه‌ته‌وه. وه‌ك له یوتوپ ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م كه‌ناڵه كه‌ناڵێكى سعودییه.
سه‌یرى ڤیدیۆكه بكه