نوچەنێت.knn:
كه‌سوكاری ئه‌و شه‌هیده‌ی گوایه داعش بوه‌و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه كراوه به شه‌هید،سكاڵا له‌سه‌ر جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌له په‌رله‌مانی كوردستان و رۆژنامەی روداو تۆمار ده‌كه‌ن و له روونكردنه‌وه‌یه‌كیشدا داوا له 3 سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بێنه ده‌نگ.
دوای ئه‌وه‌ی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان و قوربانییانی جینۆساید له په‌رله‌مانی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكه‌دا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی رووداو رایگه‌یاندبوو،وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه خۆكوژێكی داعشی به شه‌هید له قه‌ڵه‌م داوه‌و ناوه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كراوه و كه‌ناڵێكی راگه‌یاندنیش بڵاوی كرده‌وه.
كه‌سوكاری ئه‌و شه‌هیده روونكردنه‌وه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه‌و تیایدا هاتوه،ئه‌وان وه‌كو كه‌سوكاری شه‌هید(حوزه‌یفی سه‌عید ئه‌ره‌دنی)نیگه‌رانن له لێدوانه‌كه‌ی( دلێر ماوه‌تی) جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه و شه‌هیدان له په‌رله‌مانی كوردستان و كه شه‌هید حوزه‌یفی وه‌كو تیرۆریست ناوبردوه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو، شه‌هید حوزه‌یفی له ساڵی 1985 بۆته پێشمه‌رگه‌و تا رۆژی شه‌هیدبوونی له ره‌بیعه له 18ی 11ی 2014 دا پێشمه‌رگه بوه‌و دوا پله‌شی عه‌میدبوه.
له روونكرده‌وه‌كه‌دا كه‌سوكاری شه‌هید حوزه‌یفی رایانگه‌ندوه،سكاڵا له دژی په‌رله‌مانتار دلێر ماوه‌تی و ئه‌و راگه‌یاندنانه تۆمار ده‌كه‌ن،كه هه‌واڵه‌كه‌یان بڵاوكردۆته‌وه،داواش له 3 سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ن، له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بێنه ده‌نگ.