نوچەنێت.ههولێر:
کاندیدی گۆڕان بۆ پارێزگاری هەڵەبجە دەڵێ،یەکێتی رازیبووە کە پارتی لە هەڵەبجە پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەو شارەی پێبدرێت.
عەبدوڵڵا نەوڕۆڵی كاندیدی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاندوە”لە ماوەی ڕابردودا گەڵێک کۆبوونەوە بۆ پێکهینانی ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە کران،بەڵام بەداخەوە وادەیەکی زۆری خایاند و نەتوانرا بەزوویی پۆستەکان دابەش بکرێن،لەئێستادا ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە ئیدی گرفتەکان تەواوبوون و کاتی رەوانە کردنی ناوەکان دێ“.
وتیشی”بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە ئەندامێكی دانوستانكاری بزوتنەوەی گۆڕانەوە پێی دراوە كێشەی وەرگرتنی پۆستی قائیمقام و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا لەنێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نشتیمانی كوردستان چارە بوە و یەكێتی ڕازیبوە پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا بدرێتە پارتی“.
نەوڕۆڵی دەیشڵێت”دوو جێگر بۆ پارێزگاری هەڵەبجە دانراون كە یەكێكیان بە لیستی خزمەت و ئەوی دیكەشیان بە یەكێتی دەدریت، بۆیە لەئێستادا لە چاوەڕوانی ئەوەدان ئەو دوولایەنە كاندیدەكانی خۆیان دیاری بكەن تا ئیدی تێکڕای ناوەکان رەوانەی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت“.