نوێنه‌ری پاپای ڤاتیكان گه‌یشته‌ هه‌ولێر.. سوپاسی حكومەتی هەرێمی كرد

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

نوێنەری پاپای ڤاتیكان سەردانی هەرێمی كوردستانی كورد و سوپاسی حكومەتی هەریمی كرد كە ئاوارە مەسیحیەكانی لە خۆگرتوە.

هەروەكو بڕیاربوو نوینەری پاپای ڤاتیكان سه‌ردانی هه‌رێم بكات سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ بەمه‌به‌ستی ئاگاداربوون‌ له‌ ژیان و گوزه‌رانی ئه‌و مه‌سیحییانه‌ی كه‌ به‌هۆی داعشه‌وه‌ له‌شاره‌كانی خوارو و ناوه‌ڕاستی عیراق ئاواره‌بوون و له‌ئێستادا له‌هه‌رێمی كورستان نیشته‌جێن کاردیناڵ فلۆنی،نوینەری پاپای ڤاتیكان لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەیشتە هەرێمی كوردستان و لەلایەن وەزیری ئەوقاف پێشوازی لێكرا.

نوینەری پاپای ڤاتیكان دوای كۆبوونەوەیەك لەگەڵ كەمال موسلیم، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانیدا وتی:بەناوی قەداسەتی پاپا و هەموو لایەنە مەسیحیەكان و لەفاتیكان و بەناوی خۆشمەوە سوپاسی تایبەتی خۆمان دەگەێنین بەحكومەتی هەرێمی كوردیستان و هەموو ئەو لایەنە پەیوەندیدارانەی كە هاوكاری مەسیحییە ئاوارەكانیان داوە لەهەریمی كوردستان و باوەشیان بۆكردونەتەوەو لەلای خۆیان دایان ناون و ئێستا لە ژێر چاودێری ئەوان دەژین.

راشیگەیاند: ئەم هەفتەیە هەفتەێكی زۆر تایبەتە بۆ مەسیحییەكان چونكە ئەمە هەفتەی قیامەیە.

لەبارەی رەوشی ئاوارەكانیش نوێنەری پاپا وتی:بەدواداچوون بۆ رەوشی ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین.

بڕیاره‌یشه‌ نوێنه‌ری پاپای ڤاتیكان له‌و سه‌ردانه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه‌و باسی چۆنێتی گه‌یاندنی هاوكاری زیاتر بكه‌ن بۆ ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com