نوچەنێت.هه‌ولێر:
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌می بینا و دوو ده‌وامی و سێ ده‌وامی گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئێمه‌یه ئێستا و قوتابیانی پێشمه‌رگه‌ش له تاقی كردنه‌وه به‌راییه‌كا ده‌به‌خشرێن.
پشتیوان صادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌دیدارێكی سایتی شرۆڤه‌دا ڕایگه‌یاند” كه‌می بینا و دوو ده‌وامی و سێ ده‌وامی گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئێمه‌یه، ئێمه بۆ ماوه‌ی (7 بۆ 10)ساڵی تر پێویستمان به (2000) دوو هه‌زار قوتابخانه‌یه له‌هه‌رێمی كوردستان”.
وه‌زیری په‌روه‌ده ده‌ڵێت” ئێستا پاره‌نیه، گه‌وره‌ترین زه‌رمه‌ند له‌م دۆخه‌ی هه‌رێم په‌روه‌رده‌یه،گه‌وره‌ترین خزمه‌تگوزاری په‌روه‌رده پێشكه‌شی ده‌كات به‌ڵام په‌روه‌ده داهاتی نیه كه‌واته ئێستا ئێمه گه‌وره‌ترین كێشه‌مان هه‌یه له‌وڕووه”.
هه‌روه‌ها پشتیوان صادق راشیگەیاندوە”تاقی كردنه‌وه‌كان له‌كاتی خۆیدا به‌ڕێوه ده‌چێت، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و پێشمه‌رگه تێكۆشه‌رانه‌ی له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕن ئێمه بڕیارمانداوه له‌تاقی كردنه‌وه‌ی (به‌رایی) ته‌مهیدی ببه‌خشرێن ئه‌وه‌ش ڕێزلێنانێكه بۆ خه‌باتی ئه‌و خۆشه‌ویستانه”.